لە کوردستان ماددە ھۆشبەرەکان بەرەو ھەڕەشەیەکی گەورە دەچێت



تەنیا لە شەش مانگی ئەمساڵدا ٤٠٠ کەس لە هەرێمی کوردستان بە تۆمەتی ماددەی هۆشبەر سزادراون

ماددە ھۆشبەرەکان ھەڕەشەیەکی گەورەیە لەبەردەم جیھاندا، ھەرێمی کوردستانیش بەدەر نییە لەم ھەڕەشەیە و خەریکە بەرەو کارەساتێکی گەورە دەچێت بە تایبەت دوای کرانەوەی بەڕووی دونیادا لەم دوو دەیەی ڕابردوودا.

ساڵانە ئامارەکانی بازرگانیکردن و بەکارھێنەرانی ماددەی ھۆشبەر ڕوو لە ھەڵکشانە، ھاوکات ھەرێمی کوردستانیش بووەتە پردی پەڕینەوەی ماددەی ھۆشبەر کە لە وڵاتانی ئەفغانستان و ئێرانەوە دەھێندرێنە ھەرێم و لەوێشەوە بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق و پاشان دەبردرێنە دەرەوەی عێراق.

بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی کۆمەڵایەتی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێمی کوردستان، لە ساڵانی ٢٠١٨ تا ٢٠٢٠، لە ساڵێکدا ٥٠ کەس بە تۆمەتی ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکراون، بەڵام تەنیا لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا ٤٠٠ کەس بەو تۆمەتە لە ھەرێمی کوردستان دەستگیراون و ئەمەش بە کارەساتێکی گەورە نادەبات.

لە هەرێمی کوردستان ٦ چاکسازی هەیە کە ٥ هەزار و ٤٧٦ کەسی سزادراوی تیادایە و ئیحسان عەبدولڕەحمان بابان، بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی کۆمەڵایەتی لەوبارەیەوە وتی، لەو ژمارەی کە سزادراون ٤٦٤ کەس سزای لە سێدارەدانی هەیە، بەڵام بەهۆی بڕیار و ڕاسپاردەکانی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان، سزای لە سێدارەکان لە هەرێمی کوردستان جێبەجێ ناکرێت.

هاوکات بە وتەی بەڕێوەبەری گشتی بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی کۆمەڵایەتی سەر بە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی، لە هەرێمی کوردستان ٦ چاکسازی هەیە، هەروەها فەرمانی ئەنجوومەنی وەزیرانیش دەرچووە کە لە ئیدارەی گەرمیانیش چاکسازییەک بکرێتەوە، بە گشتی لەو ٦ چاکسازییە، ٥ هەزار و ٤٧٦ کەس بە ماددە جۆراوجۆرەکان سزادراون.

 

کردنەوەی فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕووی هاووڵاتییاندا دواخرا
پێشت کردنەوەی فڕۆکەخانەی بەغدا بەڕووی هاووڵاتییاندا دواخرا
سەعید هەرکی: ئێمە لە خولی ڕابردووی پەرلەمان وەک لیژنەکەمان لیستی ناوی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠مان بینیووە
دواتر سەعید هەرکی: ئێمە لە خولی ڕابردووی پەرلەمان وەک لیژنەکەمان لیستی ناوی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠مان بینیووە
ەیوەندیدار