سەعید هەرکی: ئێمە لە خولی ڕابردووی پەرلەمان وەک لیژنەکەمان لیستی ناوی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠مان بینیووە



جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، وەک دەستەکەیان لە خولی پێنجەمی پەرلەمان لیستی ناوی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠م نەبینیووە، یا بڵێم نەمانتوانیووە بیبینین یا دەستمان پێی بگات، چونکە ئەوانە هێزی حزبی بوون و سەر بە دامودەزگای حزبین، بەڵام ئەگەر بمانویستایە لیستەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ببینین زۆر ئاسان بوو بۆمان.

سەعید هەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە خولی ڕابردووی پەرلەمانی کوردستان لە فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان دەڵێت: بەڕاستی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ دوو هێزی حزبین نەک عەسکەری، بۆیە پێویستە هەرچی زووە ئەو دوو هێزە یەکبگرنەوە و بچنەوە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە، ئەگەرنا هێزەکانی پێشمەرگەی سەر بە وەزارەت و لیوا هاوبەشەکان هیچ ئەشکالیەتێکیان نیە، ئێمە وەک خۆمان لە لیژنەی دەستپاکی خولی ڕابردووی پەرلەمان لیستی ناوی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠م نەبینیووە، یا بڵێم نەمانتوانیووە بیبینین یا دەستمان پێی بگات، چونکە ئەوانە هێزی حزبی بوون و سەر بە دامودەزگای حزبین، نامەوێ لەبری سەرۆکی دەستەی دەستپاکیش قسەبکەم بەس گومانم هەیە ئەوانیش توانیبێتیان بینیبێتیان، ئەگەر بمانویستایە لیستەکانی وەزارەتی پێشمەرگە ببینین زۆر ئاسان بوو بۆمان، بەڵام لیستی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ ڕەنگە نەمانتوانیبێ بگاتە دەستمان.

دەشڵێت:”ئێمە لە خولی ڕابردووی پەرلەمان وەک لیژنەکەمان نە لیستی ناوی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠مان بینیووە، نەخۆشمان داوامانکردووە، چونکە دڵنیابوین داواشمان بکردایە نەیاندەداینێ، چونکە ئەوانە سەر بەدامودەزگای حزبین نەک سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە و حکومەتی هەرێم بۆیە نەمانتوانیووە داوای بکەین و بیبینین”.

دەربارەی بوونی ناوی جاش و موستەشار لە لیستی هێزەکانی پێشمەرگە، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەوە پەیوەندی هەیە بەو لێخۆشبوونەی کاتی خۆی بەرەی کوردستانی بۆ ئەوانەی دەرکردن، جا ئەمانە هەرچی بوبێتن لەڕابردوو خۆ دەبێت خزمەتی وڵاتەکەی خۆیان بکەن، ئەوە لای من شتێکی زۆر ئاساییە، مەگەر ئەوەی ئەوانە پلەی باڵایان پێدرابێت یا وەک پاداشت پێییان درابێت و لەماڵ دابنیشن بەس موچەی هێزی پێشمەرگە وەربگرن ئەوە بەڕاستی کارێکی خراپە.

“من تەواو دڵنیام هیچ کێشەیەک لەناو و لیستی مووچەخۆرانی مەدەنی و وەزارەتی پێشمەرگە نییە، چونکە بایۆمەترییان بۆ کراوە، ئەگەر ئیشکالێک هەبێ لە هێزەکانی ٧٠ و ٨٠یە کە هەمومان دەزانین دوو هێزی حزبین، ڕاستە موچەیان لە حکومەتە بەڵام ئەوە کاتی خۆی بەپێی ڕێککەوتنی سیاسی بووە، ئێمە کاتی خۆی زۆر هەوڵماندا کە ئەو دوو هێزە یەکبگرنەوە بەداخەوە ئیرادەی سیاسی نەبوو، ئەگەر یەکنەگرنەوە بەدڵنیایی هاوکاری هاوپەیمانان کەمتر دەبێتەوە، ئەگەریش یەکبگرنەوە و بچنەوە ژێر چەتری وەزارەتی پێشمەرگە بەدڵنیایی هاوکارییەکانی هاوپەیمانان زیاد دەکات”. سەعید هەرکی وادەڵێت.

راشیگەیاندووە، ئەگەر هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ حزبی نین بۆچی بەرپرسی میحوەری گەرمیان کاک مەحمود سەنگاوییە لای سحێلا و ناوچەکانی ئەملاش کاک سەربەست لەزگین و کاک باپیر بوو، ئێمە کاتی خۆی وەک لیژنەی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ئەو پرسیارەمان کرد وتمان ئەگەر ئەو هێزانە حزبی نین با بەرپرسێکی سەربازی وەزارەتی پێشمەرگە لەو میحوەرانە بەرپرس بن نەک ئەندام مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتی پارتی و یەکێتی.

لە کوردستان ماددە ھۆشبەرەکان بەرەو ھەڕەشەیەکی گەورە دەچێت
پێشت لە کوردستان ماددە ھۆشبەرەکان بەرەو ھەڕەشەیەکی گەورە دەچێت
”لیستێک بەناوی پێشمەرگەوە خانەنشین کرابوو١٣ کەسیان بە تاوانی هاوکاری ڕژێمی بەعس داواکرابوون”
دواتر ”لیستێک بەناوی پێشمەرگەوە خانەنشین کرابوو١٣ کەسیان بە تاوانی هاوکاری ڕژێمی بەعس داواکرابوون”
ەیوەندیدار