”لیستێک بەناوی پێشمەرگەوە خانەنشین کرابوو١٣ کەسیان بە تاوانی هاوکاری ڕژێمی بەعس داواکرابوون”



سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان رایگەیاند، نەناردنی لیست و زانیاری هێزەکانی پێشمەرگە و بەشێک لە هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغداد، پەیوەندی بەشتی تر هەیە، من شتێکی تێدا دەبینم نازانم، بەڵام ڕەنگە خەڵکێک لەناو لیستی ئەو هێزانەدا بێت کە خەڵکی ئەم وڵاتە نەبێت و کارتی نیشتمانی نەبێت، لەکوێی دنیا هەبووە حزب خاوەنی هێزی چەکدار بێت؟!

جەمیل هەورامی، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، کاتی خۆی لیستێکیان هێنا بۆ کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان کە لەشوێنی تر بەناوی پێشمەرگەوە خانەنشین کرابوون کە ١٣کەسیان لە دادگای باڵای تاوانەکان بە تاوانی ئەنفال و هاوکاری ڕژێمی بەعس داواکرابوون و پێشتر ئامرسریە بوون لەسەردەمی ڕژێمی بەعسدا.

دەشڵێت:”کاتی خۆی جاش و موستەشارەکان لەسەر حەقی گشتی لێخۆشبونیان بۆ کرا، واتە ئەگەر چەکدار بوبێتن یا شەڕی پێشمەرگەیان کردبێت نەک لەسەر حەقی کەسی لێبوردنیان بۆ دەرکرابێت، دووەم لە مانگی ٣ی ساڵی ١٩٩٢ کەهێزی یەکگرتووی کوردستان پێکهات بڕیاردرا هیچ موستەشار و جاش و تەنانەت کوڕەکانیشیان نەهێڵدرێت بێنە ناو هێزەکانی پێشمەرگەوە، ئینجا سەبارەت بە ناردنی ناوی هێزی پێشمەرگە بۆ بەغداد، یا داوای بەغداد بۆ ئەو ناوانە، خۆ ئێستا کار بەناسنامە و نفوس ناکرێت وەک جاران بەڵکو کار بەکارتی نیشتمانی دەکرێت کەهەموو زانیارییەکان تەنانەت ناوی منداڵ و کاریش دەنوسن لەگەڵ ناوی چواری دەبێت هەموو هاووڵاتیەک هەیبێت بەهێزەکانی پێشمەرگە و هەموو هێزەئەمنیەکانەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە،رۆژانە فیرقە و بەرپرسە سەربازییەکانی عێراق لەسنورەکان لەگەڵ بەرپرسانی پێشمەرگە کۆدەبنەوە بۆ دانانی پلانێک بۆ پڕکردنەوەی شوێنەکان تا بۆشایی ئەمنی دروست نەبێت گروپە تیرۆریستەکان بیقۆزنەوە، هەروەها شوێنی هێزەکانی پێشمەرگە دیارە لە فەرماندەیی و میحوەرەکان، باشە من بەرپرسی یا لیوای هێزێک بم چ مەترسی تێدایە ناوی چواری من و ئەو لیوا و فەوجە بنێردرێت بۆ بەغداد؟ هەروەها خۆ هەردەبێت هەموو فەرمانبەرێک حساب بانکی بۆ بکرێتەوە باشە خۆ ئەو حساب بانکیە بۆ هەموو موچە خۆرێکە بەسەربازی و مەدەنیەوە، خۆ دەبێت تەواوی زانیاری و پلە وەزیفیەکەشی پێشکەش بکات ئیتر تاکەی دەبێت بڵێیین ناو و زانیاری نادەینە بەغداد، من واینابینم بابەتەکە لەبەر لایەنی ئەمنی بێت، بەڵکو نەناردنی لیست و زانیاری هێزەکانی پێشمەرگە و بەشێک لە هێزە ئەمنیەکان (جگە لە هەندێک دەزگای ئاسایش و هەواڵگری هەستیار) پەیوەندی بەشتی تر هەیە، من شتێکی تێدا دەبینم ، نازانم بەڵام ڕەنگە خەڵکێک لەناو لیستی ئەو هێزانەدا بێت کە خەڵکی ئەم وڵاتە نەبێت و کارتی نیشتمانی نەبێت.

سەرۆکی کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان دەشڵێت:”هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ ڕاستە پێشمەرگەن بەس هێزی حزبین خۆزگە وانەبووایە سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە بوونایە، بەڵام خۆ پێشتر کاک مەسعود ئێستاش کاک نێچیرڤان سەرۆکی هەرێم بوون کە فەرماندەی گشتی هەموو هێزە چەکدارەکانن، بۆیە پێویستە ئێمە وەک حزبەکان لەوە زیاتر هێزی پێشمەرگە بەسیاسی نەکەین دەستیان لێهەڵبگرین لەبری هێزی حزبی ببنە هێزی نیشتمانی، لەبری ئەوەی کادیری حزبی لە مەڵبەند و لقەکانەوە بکەینە بەرپرس و پێشمەرگە و ئەفسەر با هەوڵبدەین کادیری نیشتمانی بنێرینە ناو ئەو هێز و پۆستانە”.

“لەسەر بوونی ناوی جاش و موستەشار لای ئەمە وەک کۆمەڵەکەمان لەو شەش حزبەی لەکۆمەڵەکەمان بەشدارن من بەرپرسم لە هەرناوێکی لەوجۆرە هەبێت، بەڵام کاتی خۆی لیستێکیان هێنا کە لەشوێنی تر بەناوی پێشمەرگەوە خانەنشین کرابوون کە ١٣کەسیان لە دادگای باڵای تاوانەکان بە تاوانی دژ بەگەل و هاوکاری ڕژێمی بەعس داواکرابوون و پێشتر ئامرسریە بوون، لیستەکەم ئێستا لەبەردەست نیە ئەگەرنا ناویم دەخوێندەوە،  هەرکەسێک یان دامودەزگایەکیش بەمەبەستی بەمەبەستی لێکۆڵینەوە  داوای بکات من ئامادەم ئەو لیستەی بدەمێ” جەمیل هەورامی وادەڵێت.

سەعید هەرکی: ئێمە لە خولی ڕابردووی پەرلەمان وەک لیژنەکەمان لیستی ناوی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠مان بینیووە
پێشت سەعید هەرکی: ئێمە لە خولی ڕابردووی پەرلەمان وەک لیژنەکەمان لیستی ناوی هێزەکانی ٧٠ و ٨٠مان بینیووە
شارەوانی سلێمانی: بۆ ماوەی یەك هەفتە بەشێك لەشەقامی مەلیك مەحمود دادەخرێت
دواتر شارەوانی سلێمانی: بۆ ماوەی یەك هەفتە بەشێك لەشەقامی مەلیك مەحمود دادەخرێت
ەیوەندیدار