مەسرو بارزانی: هەموو هەوڵێک دەدەن کە گۆڕانکاری لەهەڵەبجە دیاربێت



سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ لە ئەنجومەنی پشتیوانی پارێزگای هەڵەبجە کۆبووەوە و وتی” هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەران دەکەین کە ڕوو لەهەڵەبجە بکەن”.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، سەرۆکوەزیران مەسرو بارزانی پێشوازی لە ئەنجومەنی پشتیوانی پارێزگای هەڵەبجە کرد، و لەگەڵیان کۆبووەوە.

لە بڵاوکراوەکەدا ئاماژەی بەوەداوە، ئەنجومەنی پشتیوانی پارێزگای هەڵەبجە سوپاس و ڕێزییان هەبوو بۆ هەوڵەکانی سەرۆکوەزیران بۆ پشتیوانی لەگەیاندنی دەستی ئاوەدانی وخزمەتگوزاری بە پارێزگای هەڵەبجەو ڕایانگەیاند”بەڵێنەکانی هەمووی لەسەر ئەرزی واقیع و بەکردار دەبینن کەلەهەڵەبجە جێبەجێدەکرێن”.

سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند”هەموو هەوڵێک دەدەن کە گۆڕانکاری لەهەڵەبجە دیاربێت و کار بۆ بوژاندندنەوەو گرنگیدانی تەواو دەکەن بە هەڵەبجەو لەمبارەیەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پلانی ورد لەکۆمەڵێک سێکتەر کاردەکات و بەتایبەت هەموو ئاسانکارییەک بۆ وەبەرهێنەران دەکات کە روو لەهەڵەبجە بکەن بۆ پڕۆژەی گەورە “.

پێشەوا هەورامانی: ئەمڕۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەواو بوو
پێشت پێشەوا هەورامانی: ئەمڕۆ ئامادەکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان تەواو بوو
پلەكانی گەرما دادەبەزن
دواتر پلەكانی گەرما دادەبەزن
ەیوەندیدار