حاڵەتێکی نوێی تای خوێنبەربوون تۆمارکرا



وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئامارەکانی تووشبوون بەتای خوێنبەربوون ئاشکرادەکات و دەڵێت” ئەمڕۆش حاڵەتێکی نوێ لە سلێمانی تۆمارکراوە”.
د. سەرکار سورچی وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان بە خەڵك-ی ڕاگەیاند، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تەنها ٤ حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون تۆمارکراون و لە ئێستاشدا یەکێکیان لە نەخۆشخانەیە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئەو کەسەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانە حاڵەتەکەی پشتڕاستکرایەوە،  پیاوێکی تەمەن 33 ساڵ-خەڵکی شاری سلێمانی و دەوروبەرێتی، کە پیشەی ئاژەڵداری بووە تووشی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون بووە، ئێستا لەژێر چاودێریی پزیشکیدایە و دۆخی تەندروستیی جێگیرە.

وتیشی،  ئەمە چوارەم حاڵەتی تووشبوون بە تای خوێنبەربوونە کە لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، دوو حالەتیان لە دهۆک و دوو حاڵەتیان لە سلێمانی،و بەداخەوە یەکێکیان گیانیلەدەستداوە.

كۆمەڵ و یەكگرتوو هەڵوێستیان لەسەر وادەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
پێشت كۆمەڵ و یەكگرتوو هەڵوێستیان لەسەر وادەی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
چوار پزیشكی كورد لە یەكەمەكانی سەر ئاستی عێراق بوون
دواتر چوار پزیشكی كورد لە یەكەمەكانی سەر ئاستی عێراق بوون
ەیوەندیدار