ئەردۆغان: ئیسرائیل غەززەی وێران کرد و چاویشی بڕیوەتە لوبنان



سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند، ئیسرائیل کە غەززەی وێران کردووە، ئێستا وا دیارە چاوی بڕیوەتە لوبنان. دەبینین هێزە ڕۆژئاواییەکان لە پشت پەردەوە پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتارێکدا کە لە میانی بەشداری کردنی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتی داد و گەشەپێدان لە پەرلەمانی تورکیا باسی لە شەڕی غەززە کرد و ڕایگەیاند، “ئەو دەوڵەتانەی هەر بە دەم باسی ئازادی و مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەری دەکەن، زۆر سەیرە و مایەی بەزەییە بوونەتە دیلی کەسێکی وەک ناتانیاهو کە نەخۆشی دەروونی هەیە”.

ڕاشیگەیاند: “ئیسرائیل کە غەززەی وێران کردووە، ئێستا وا دیارە چاوی بڕیوەتە لوبنان. دەبینین هێزە ڕۆژئاواییەکان لە پشت پەردەوە پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکەن”.

ئەردۆغان ئاماژەی بەوە کرد کە پلانەکانی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، کارەساتی گەورەی بۆ ناوچەکە لێدەکەوێتەوە و ڕایگەیاند: ”پیلانەکانی نەتانیاهۆ بۆ تەشەنەکردنی جەنگ بە ناوچەکەدا کارەساتێکی گەورەی لێدەکەوێتەوە. دەبێت سەرەتا جیهانی ئیسلامی و وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاردانەوەیان هەبێت بۆ ئەم پیلانە خوێناویانە”.

نرخی زێر لە بازاڕەکان دابەزی
پێشت نرخی زێر لە بازاڕەکان دابەزی
پارتی هەڵوێستی خۆی لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
دواتر پارتی هەڵوێستی خۆی لەسەر دیاریکردنی ڕۆژی هەڵبژاردن ڕاگەیاند
ەیوەندیدار