وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ هەرێم ڕەوانە کرا



حكومەتی عێراق وەجبەی سێیەمی پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ هەرێم ڕەوانە کرد، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێمیش دەڵێت، “هەفتەی داهاتوو پارەکە بەسەر جوتیاران دابەشدەکرێت”.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، حكومەتی عێراق وەجبەی دووەم و سێیەمی پارەی ئەمساڵی گەنمی جوتیارانی ڕەوانەكردووە و دوای تەواوكردنی ڕێكارەكانیش پارەكە بەسەر جوتیاراندا دابەشدەكرێت.

وتیشی، تا ئێستا پڕۆسەی وەرگرتنی گەنمیش بەشێوەیەكی باش بەردەوامە و هیچ گرفت و ئاستەنگییەک دروستنەبووە.

 

ڕۆژی ٦ی ئەم مانگە وەرگرتنی گەنمی جوتیاران دەستیپێکرد و بەگشتی ٤٥ رۆژ بەردەوام دەبێت، لەكۆی ٧٠٠ هەزار تۆن تائێستا زیاتر لە ٢١٠ هەزار تۆنم گەنمی جوتیارانی هەرێم وەرگیراوە، لەو ماوەیەشدا بەغدا بە سێ قۆناغ زیاتر لە ٢٦ ملیار دیناری وەك پارەی گەنمی جوتیاران بۆ هەرێم ناردووە.

 

هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
پێشت هاتووچۆی هەولێر شۆفێران ئاگادار دەکاتەوە
کارەبای گشتیی هەرێمی کوردستان کوژایەوە
دواتر کارەبای گشتیی هەرێمی کوردستان کوژایەوە
ەیوەندیدار