سەرۆکایەتی کۆمار ئازادکردنی زیاتر لە 12 هەزار دەستگیرکراوی ڕاگەیاند



لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی زیندانیکراوانی عێراق، زیاتر لە 12 هەزار دەستگیرکراو و ڕاگیراو ئازادکران.

سەرۆکایەتی کۆمار ڕایگەیاند، بەمەبەستی دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی پێوەرەکانی مافی مرۆڤ لە ناوەندەکانی گرتن و دەستبەسەرکردن و بە ئامانجی خێراکردنی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ڕاگیراوان و جێبەجێکردنی پێوەرەکانی دادپەروەری و بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی تۆمەتباران و دوای وەرگرتنی چەندین سکاڵا، سەرۆکایەتی کۆمار لە ژێر ڕێنمایی ڕاستەوخۆی سەرۆك کۆمار د. لەتیف ڕەشید، لیژنەیەکی پێکهێنا، کە نوێنەرانی سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و ڕاوێژکارێتی ئاسایشی نەتەوەیی لەخۆدەگرێت.

ڕوونیشیکردەوە کە لیژنەی پەیوەندیدار چەندین کۆبونەوەی ئەنجامدا و کارەکانی بوەهۆی ئازادکردنی زیاتر 12 هەزار دەستگیرکراو و ڕاگیراو، کە ماوەی سزاکانیان تەواو ببوو یاخود لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوەوە، هەڵوەشابوونەوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: “سەرۆکایەتی کۆمار پەرۆشی هەمیشەیی سەرۆك کۆمار بۆ درێژەدان بە کارکردن لەم بوارەدا دووپاتدەکاتەوە و هەوڵەکانی بەردەوامدەبێت بۆ چەسپاندنی بنەماکانی یاسا و مسۆگەرکردنی جێبەجێکردنی بەشێوەیەکی ڕاست و دروست، کە گرەنتی دەبێت بۆ بەدیهێنانی ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ ڕۆڵەکانی گەل لە سەرتاسەری عێراقدا بەبێ هیچ پشتگوێخستنێك یاخود جیاکارییەك”.

 

هۆشداری دەدرێت لە بازرگانیکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان
پێشت هۆشداری دەدرێت لە بازرگانیکردن بە دراوە دیجیتاڵییەکان
بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆماردەکرێت
دواتر بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان تۆماردەکرێت
ەیوەندیدار