پارەی كارمەندانی سەر سندوقی دەنگدانی پەرلەمانی كوردستان دیاریكرا



کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، هەر خوێندکار و دەرچوویەک ببێتە کارمەندی سەر سندوق، بڕی 250 هەزار و فەرمانبەرانیش 150 هەزار دیناریان پێدەدرێ لەگەڵ “ڕێز و سوپاس”ێك، كە شەش مانگ سەرمووچەکانیان پێش دەخرێت.

عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی میدیایی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ ڕووداو ڕایگەیاند، “لەگەڵ ئەوەی کۆمسیۆن بە نووسراوی فەرمی پێشنیازیکردووە رۆژی 5ی ئەیلوولی 2024 هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بکرێ، بەڵام تاوەکو ئێستا سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان مەرسوومی هەرێمی بۆ دیاریکردنی وادەکە دەرنەکردووە”.

ڕاشیگەیاند، “سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وادەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن دیاریدەکات، کۆمسیۆن دەتوانێ لەو وادەیە یاخود وادەیەکی دیکە، کە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دیاریی دەکات هەڵبژاردن بەڕێوەببات”.

لەبارەی شایستەی سەر سندوقی دەنگدان، عیماد جەمیل وتی، “بۆ خوێندکاران و دەرچووان 250 هەزار دینارە. فەرمانبەرانی دەوڵەتیش نووسراوی سوپاس و پێزانینی سەرۆکایەتی وەزیرانیان پێدەدرێ، کە 6 مانگ پێدانی سەرمووچەکانیان پێش دەخرێ، لەگەڵ 150 هەزار دینار”.

کۆمیسیۆن پێویستی بە 35 بۆ 40 هەزار کارمەندە بۆ سەر سندوقەکان دەنگدان و بەڕێوەچوونی پڕۆسەی هەڵبژاردن، بۆ ئەمە سوود لە خوێندکارانی زانکۆ، دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەکان و فەرمانبەران وەردەگرێت.

 

پزیشكێك: ماست بخۆن
پێشت پزیشكێك: ماست بخۆن
تانكەرێك گڕی گرت و پیشەوەرێك گیانی لەدەستدا
دواتر تانكەرێك گڕی گرت و پیشەوەرێك گیانی لەدەستدا
ەیوەندیدار