ڕوونكردنەوە لەسەر هەرزان كردنی نرخی بەنزین دەدرێت



ماوەی چەند ڕۆژێكە و بەتایبەت لەكاتی پشووی جەژنی قوربان و هاتنی ژمارەیەكی زۆری گەشتیار، نرخی بەنزین لە هەولێر 50 دینار و لە سلێمانی 25 دینار بۆ لیترێك بەرزبووەوە و پارێزگاری هەولێریش دەڵێت: هەوڵەكانی ئێمە ئەوەیە نرخی بەنزین وەكو هاوینی ڕابردوو هەم جێگیربێت و هەم كوالێتییەكەی بەرز بێت.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا، كە پەیامێری (خەڵك) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند، نرخی بەنزین كە 50 دینار گران بووە ئێمەش پێی نیگەرانین و هەوڵەكان بەردەوامن، بەڵام دەبێت قسە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بكرێت.

ڕاشیگەیاند، هەوڵەكانی ئێمە ئەوەیە نرخی بەنزین وەكو هاوینی ڕابردوو هەم جێگیربێت و هەم كوالێتییەكەی بەرز بێت.

جەختیشی كردەوە، بەپێی ئەو بەدواداچوونەی هەمانە تا ئێستا كوالێتی بەنزین زۆر باشە، بەڵام بۆ دابەزاندنی نرخەكەی دەبێت قسە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان بكرێت.

ڕۆژێک پشووی تر لەم هەفتەیەدا ڕاگەیەندرا
پێشت ڕۆژێک پشووی تر لەم هەفتەیەدا ڕاگەیەندرا
لە سنووری پیرەمەگروون 20 دۆنم پووش و پاوان سووتا
دواتر لە سنووری پیرەمەگروون 20 دۆنم پووش و پاوان سووتا
ەیوەندیدار