كاتی ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكراكرا



مانگی حوزەیران (6) تەنها یەك هەفتەی ماوە، بەڵام هێشتا حكومەتی هەرێم لیستی مووچەی بۆ عێراق نەناردووە و پەرلەمانتارێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق دەڵێت: هەركات لیستی مووچە بگات لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە لە 24 كاتژمێردا پارە بۆ هەرێم ڕەوانە دەكرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایگه‌یاند، “ئه‌مڕۆ یەك شەممە 23ی حوزەیران، ده‌ستیان كردووه‌ به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی هێزه‌ ئه‌منیه‌كان و فەرمانبەرانی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق”، به‌ڵام تا ئێستا وەزارەتی دارایی هەرێم كاتی ناردنی لیستی مووچەی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق دیاری نەكردووە.

د. جه‌مال كۆچه‌ر، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی عیراق ڕایگه‌یاندووە، هه‌ركات حكومه‌تی هه‌رێم لیستی مووچه‌ی مانگی حوزەیران ڕه‌وانه‌ی به‌غدا بكات، وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له‌ ماوه‌ی 24 كاتژمێردا پاره‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێرێت.

وتیشی، “وه‌زاره‌تی دارایی عیراق پشت ده‌به‌ستێت به‌ لیستی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم بۆ ناردنی مووچه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا ته‌وتینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم نه‌كراوه‌”.

لە منداڵی گوێڕایەڵ بترسە!
پێشت لە منداڵی گوێڕایەڵ بترسە!
پەروەردە وەڵامی پرسیارەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە
دواتر پەروەردە وەڵامی پرسیارەكانی 12ی ئامادەیی بڵاوكردەوە
ەیوەندیدار