پارێزگایەکی عێراق بەهۆی گەرماوە پشووی ڕاگەیاند



شەپۆلێکی گەرمای بەتین پارێزگاکانی عێراقی گرتووەتەوە، بۆ سبەینێ لە پارێزگای زیقار پشوو ڕاگەیەنرا.

ئەنجومەنی پارێزگای زیقار بۆ سبەینێ یەکشەممە دەوامی فەرمی ڕاگرت، بەهۆی ئەوەی پلەی گەرما بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، سەرەڕای ئەوەی 50 پلەشی تێپەڕکردووە.

سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی پارێزگای زیقار بە تەلەفزیۆنی ناسریەی ڕاگەیاندووە، هۆکاری ڕاگرتنی دەوامی فەرمی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمایە کە کاریگەری لەسەر تەندروستیی گشتی و سەلامەتی هاووڵاتییان دەبێت.

ماوەی چەند ڕۆژێکە شەپۆلێکی گەرما پارێزگای زیقاری گرتووەتەوە، یەکەم پارێزگای عێراق بوو کە 51 پلەی سیلیزی لە ئەمساڵدا تیادا تۆمارکرا و بە گوێرەی پێشبینییەکان سبەی پلەی گەرمی لە پارێزگاکە بەرزتردەبێتەوە.

ناسنامەی ئەو حاجیانە ئاشکرا کرا کە لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆدا گیانیان لەدەستدا
پێشت ناسنامەی ئەو حاجیانە ئاشکرا کرا کە لە ڕووداوەکەی ئەمڕۆدا گیانیان لەدەستدا
ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا کە ژمارەیەک لە حاجییانی سلێمانی هەڵگرتبوو
دواتر ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا کە ژمارەیەک لە حاجییانی سلێمانی هەڵگرتبوو
ەیوەندیدار