هۆشداری لە دەرزی کێش دابەزاندن دەدرێت



هۆشداری لە بەکارهێنانی دەرزی لاوازکردن دەدرێت، ڕێکخراوی تەندروستی جیهان دەڵێت، “مەترسی کوشندەیان هەیە”.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشدارییەکی بەپەلەی بۆ هاووڵاتیانی چەند وڵاتێک ڕاگەیاند سەبارەت بە پێویستی خۆپاراستن لەو دەرزییە ساختانەی کە لەم دواییانەدا بۆ کێش دابەزاندن بڵاوبوونەتەوە، کە مەترسی کوشندەیان هەیە.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (زە تایمز)ی بەریتانی، ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی دەرزی ساختەی لە چەند وڵاتێکدا دۆزیوەتەوە، دیارترینیان بەریتانیا، ئەمریکا و بەڕازیل بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم دەرزییانە لەلایەن کلینیکەکان یان پزیشکانی دادوەرییەوە دابینکراون، بەڵام کاریگەری لەسەر ژیانی خەڵک هەیە.

دووپاتیشی کردەوە، کە ئەم بەرهەمە ساختانە پێکهاتەی زیانبەخش یان ڕانەگەیەندراویان تێدایە، ئەمەش ژیانی بەکارهێنەرەکانیان دەخاتە مەترسییەوە.

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای لە ڕێکخەران کردووە، وریا بن سەبارەت بە وەجبەی دەرزی ئۆزێمپیک و دەرزییەکانی دیکەی دابەزاندنی کێش.

هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی ئیزمیر دەدرێت
پێشت هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەی ئیزمیر دەدرێت
کۆتایی نەوەیەک
دواتر کۆتایی نەوەیەک
ەیوەندیدار