سەرۆکی دەزگای لوتکە: ناردنی شاندی حکومی بۆ ئیتاڵیا پێویست ناکات و زیادە مەسرەفیە



سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران دەڵێت،، ناردنی شاندی حکومی بۆ ئیتاڵیا بە مەبەستی بە دواداچوونی دۆخی قوربانیەکانی ڕووداوەکەی دوو ڕۆژی ڕابردوو پێویست ناکات و زیادە مەسرەفیە، چونکە لە دەساڵی ڕابردوو ژمارەیەکی زۆر تەرممان وەک دەزگای لوتکە گەڕاندووەتەوە هەرێمی کوردستان و هیچ وەفدێکیشمان نەناردووە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، بە دەنگی ئەمەریکای ڕاگەیاندووە” ئاگادار نیم وەفدی حکومەت چووبێت و پێموایە پێویست ناکات و زیادە مەسڕەفیە، لە ڕابردوودا دەیان تەرممان هێناوەتەوە کە ژمارەیان نزیکەی 340 تەرمە، بەڵام هیچ وەفدێکمان نەناردووە، بەڵکو نوێنەری خۆبەخش لەوێ کارە یاساییەکانیان کردووە.”

ڕۆژی دوو شەممە 17ی مانگی شەش یەختێکی پەنابەران لە ئاوی نێوان یۆنان بۆ ئیتاڵیا نوقم دەبێت، یەختەکە 76 کەسی هەڵگرتبوو، بە پێی ئامارە نافەرمیەکان لەو ژمارەیە 11 کەسیان ڕزگاریان بووە و تا دوێنێ تەنها 17 تەرم دۆزراوبۆوە، بەڵام ئەمڕۆ باس لە دۆزینەوەی 14 تەرمی تر دەکرێت، لەکۆی 76 کەسەکە پێدەچێت 35 کەسیان کورد بن و بەشیکی زۆریان خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

ڕۆژی چوارشەممە 19ی مانگ فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند،” حکومەتی هەرێم تیمێکی ڕەوانەی ئیتاڵیا کرد بۆ ئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لەو وڵاتە پەیوەندی بەدامەزراوە فەرمییەکانی ئیتاڵیا بکەن و سەردانی شوێنی ڕووداوەکە لە کەناراوەکانی ئیتاڵیا بکەن.”

ئاری جەلال راشیگەیاندووە” رووداوە نەخوازراوەکە حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دەرەوە و ناوەوە لەسەر خەتن بۆ چارەسەرکردنی، هەرچەندە ئامارەکان نادیارن، چونکە ئەو کەسانە بە قاچاغ و نا یاسایی کۆچیان کردووە، لە دە ساڵی ڕابردوودا ئێمە 340 تەرممان وەک دەزگای لوتکە بە فەرمی هێناوەتەوە هەرێمی کوردستان، تەرمەکانی ئێستاش وەک حکومەت و دەزگای لوتکە دەگێڕینەوە هەرێمی کوردستان، بەڵام شاند و نوێنەر نەنێردراوە و خۆبەخش کارەکانی کردووە.”

وەزارەتی ئەوقاف: ئەو حاجیانەی بە ڤیزای ساڵی چوونەتە سعودیە بە پاس دەگەڕێندرێنەوە
پێشت وەزارەتی ئەوقاف: ئەو حاجیانەی بە ڤیزای ساڵی چوونەتە سعودیە بە پاس دەگەڕێندرێنەوە
لە رووداوێکی هاتووچۆدا ٨ کەس برینداربوون
دواتر لە رووداوێکی هاتووچۆدا ٨ کەس برینداربوون
ەیوەندیدار