وادەی گەڕانەوەی حاجیان ڕاگەیەندرا



بڕیارە یەکەم لاروانی حاجیانی هەرێم لە 24 ئەم مانگەدا بەرەو هەرێم بەڕێ بکەون.

بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم رایگەیاند، یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێمی کوردستان لە رۆژی 22ـی ئەم مانگە لە شاری مەککەی پیرۆزەوە بەڕێگەی وشکانی بەرێدەکەون و بەڕێگەی ئاسمانیش رۆژی 24ـی مانگ بەڕێدەکەون.

پێشتریش، رۆژگار جەعفەر، بەپرسی راگەیاندنی شاندی حاجییانی هەرێم رایگەیاند، سێیەم رۆژی جەژن مەراسیمەکانی فەریزەی حەج کۆتاییان دێت و لە 20ـی ئەم مانگەوە، یەکەم کاروانی حاجییان لە رێگەی وشکانییەوە دەست بەگەڕانەوە بۆ ھەرێم دەكەن.

حەوت تەرمی تری بەلەمە ژێر ئاوکەوتووەکە دۆزرایەوە
پێشت حەوت تەرمی تری بەلەمە ژێر ئاوکەوتووەکە دۆزرایەوە
یاسین مەحمود پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو بەرزانی قالەی خەڵوز دەکات
دواتر یاسین مەحمود پرسەنامەیەک ئاڕاستەی بنەماڵەی کۆچکردوو بەرزانی قالەی خەڵوز دەکات
ەیوەندیدار