بوومەلەرزەیەک لە ئێران زیاتر لە 120 قوربانی لێکەوتەوە



لە ئاکامی بوومەلەرزەیەک لە ئێران، چوار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 12 کەسی دیکەش برینداربوون.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 5 پلەی ڕێختەر لە شاری کاشمەر لە پارێزگای خوراسانی ڕەزەوی ڕوویدا و بە هۆیەوە چوار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە 120 کەسی دیکەش بریندار بوون.

بەرپرسانی خۆجێیی ناوچەکە بە میدیا فەرمی ئێرانیان ڕاگەیاندووە، دەستبەجێ دوای بوومەلەرزەکە تیمێکی فریاگوزاری و گەڕان ڕەوانەی ناوچەکە کراوە و ئاماژەیان بەوەشکردووە، لە کۆی 120 کەسی بریندار، 35 کەسیان بۆ چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانە کراون.

دەسەڵاتداران ڕایانگەیاندووە، بوومەلەرزەکە زیانی زۆری بە باڵەخانەکانی ناوچەکە گەیاندووە و دوو کەس لە کوژراوەکان لە کاتی هەڵهاتنیان لە بوومەلەرزەکە گیانیان لەدەستداوە، دوو کەسەکەی دیکەش کەوتوونەتە ژێر داروپەردووەوە.

حکومەتی هەرێم كارئاسانی دەكات بۆ هێنانەوەی ڕوفاتی قوربانیانی یەختەکە
پێشت حکومەتی هەرێم كارئاسانی دەكات بۆ هێنانەوەی ڕوفاتی قوربانیانی یەختەکە
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دوا وادەی بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن ڕاگەیاند
دواتر جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دوا وادەی بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن ڕاگەیاند
ەیوەندیدار