ستۆڵتنبێرگ: ناتۆ خەرجییەکانی بەرگری زیاد دەکات



یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی هاوپەیمانی باکووری ئەتڵەسی، ڕایگەیاند، ئەندامانی هاوپەیمانيیەکە ئەمساڵ سەدا ١٨ خەرجی بەرگریی زیاد دەکەن.

جۆ بایند، سەرۆکی ئەمریکا، لە کۆشکی سپی پێشوازی کرد لە یانس ستۆڵتنبێرگ، سکرتێری گشتی ناتۆ کرد و دوای کۆبوونەوەیان بایدن و ستۆڵتنبێرگ بە کورتی بۆ ڕۆژنامەنووسان دووان.

بایدن سوپاسی ستۆڵتنبێرگی کرد و ڕایگەیاند: “بەیەکەوە ڕێگریی دەکەین لە هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئەورووپا”.

سکرتێری گشتیی ناتۆ ستۆڵتنبێرگ باسی لەوە کرد کە لە مانگی تەمموزدا لە واشنتۆن لوتکەی ناتۆ ساز دەکرێت و تیایدا هاوپەیمانیيەکە یادی ٧٥ هەمین ساڵەی دامەزراندنی دەکاتەوە و، بڕیاری گرنگ لە بارەی ئایندە دەدەن.

وتیشی: “هاوپەیمانانی ناتۆ ئەمساڵ خەرجییەکانی بەرگریی سەدا ١٨ زیاد دەکەن. ئەمەیش گەورەترین زیادکردنە لە ساڵانی ڕابردوودا”.

 

جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دوا وادەی بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن ڕاگەیاند
پێشت جێگری پارێزگاری هەڵەبجە دوا وادەی بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی دامەزراندن ڕاگەیاند
ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر حووسییەکان
دواتر ئەمریکا و بەریتانیا هێرشیان کردە سەر حووسییەکان
ەیوەندیدار