ژنێک دواى 43 ساڵ لە زیندانیکردنى بێتاوان دەرچوو



لە ئەمریكا ژنێك دوای 43 ساڵ لە مانەوەی لە زیندان بە تاوانی كوشتن، بێتاوانی دەردەكەوێت کە ئەوەش بە درێژترین تەمەنی زیندانی بێ تاوان دادەنرێت.

دادوەری ناویچەی لیفینگسۆن ڕایگەیاند، بەڵگەی تەواو و دڵنیایان دەستكەوتووە، ساندرا هیمی تەمەن 63 ساڵ بێتاوانە لە ڕووداوی كوشتنی پاتریشیا جیشكی كە ژنێكی كرێكار بووە لە نوسینگەی سانت جۆزێف لە ویلایەتی میسۆری.

هیمی لە ساڵی 1980 حوكمی زیندانی هەمیشەیی بەسەردا سەپێنراوە، كە ئەو كات لە دۆخێكی دەروونی خراپدا بووە و لە ترسی لە سێدارەدان دانی بە ئەنجامدانی تاوانەكەدا ناوە.

پارێزەرانی هیمی لە پڕۆژە ئەستۆپاكی كە ڕێكخراوێكی ناقازانجیە تایبەت بە بەدیهێنانی دادپەروەی، ڕایگەیاند زیندانیكردنی هیمی درێژترین بەسەربردنی بێ تاوانێكە لە زیندانەكانی ئەمریكا.

بە پێی زانیاریەكان لە ساڵی 1985 جارێكی دیكە هیمی دادگایی كراوەتەوە لەگەڵ ئەوەی هیچ بەڵگەیەك لەسەر تاوانبار بوونی نەبووە، بەڵام بەهۆی دانپێدانانەكەی پێشووی سزای هەمیشەیی بەسەردا سەپێنراوە.

دادگا بڕیاریدا كە جیشكی لەسەر دەستی ئەفسەرێكی پۆلیس كوژراوە، دوای ئەوەی لە ڕووداوێكی هاوشێوەی ئەنجامداوە و لەو كاتەوە ئەو ئەفسەرە گیانی لەدەستداوە.

بنەماڵەى حاجى رحيم حاجى أمين موبڕەيى سوپاسنامەیەک بڵاودەکەنەوە
پێشت بنەماڵەى حاجى رحيم حاجى أمين موبڕەيى سوپاسنامەیەک بڵاودەکەنەوە
٣٥ کۆچبەری کورد خنکان
دواتر ٣٥ کۆچبەری کورد خنکان
ەیوەندیدار