٣٥ کۆچبەری کورد خنکان



بەھۆی ژێرئاکەوتنی بەلەمێک لە ئاوەکانی ئیتاڵیا کە ٧٠ کۆچبەری ھەڵگرتبوو ٦٠-یان خنکان کە ٣٥ یان کوردن.

رەنج پشدەری رۆژنامەنوس و چالاکوانی بواری کۆچبەران بە کوردسات نیوزی رایگەیاندووە، رۆژی دووشەممەی رابردوو ٧٠ کۆچبەر لە دوورگەی بۆدروم لە تورکیا بەرەو یۆنان بەرێککەوتن، لە رۆژی سێشەممە ئەو کۆچبەرانە شوێنی جوگرافی بەلەمەکەیان بڵاوکردەوە کە بەسەلامەتی ئاوی یۆنانیان تێپەڕاندووە.

دەشڵێت:” پاشان دوای ئەوەی بەلەمەکە دیارنەماوە  رۆژی پێنجشەممە دوای ئاگادارکردنەوەی پۆلیسی ئیتاڵیا دەرکەوتووە کە بەلەمەکەیان نوقوومبووە و لە ئەنجامدا ٦٠ کەسیان خنکاون”.

لەبارەی ئەوەی کە ئایا هیچ کورد لە ناو بەلەمەکەدایە ئەو چالاکوانەوە ئاماژەی بەوەکردووە، لەو ژمارەیە ٣٥ کۆچبەریان کوردن، ئەوانەی دیکە ئێرانی و ئەفغانین، ١٠ کەسیش رزگارکراوە و رەوانەی نەخۆشخانە کراون و رەوشی تەندروستییان ناجێگیرە.

ژنێک دواى 43 ساڵ لە زیندانیکردنى بێتاوان دەرچوو
پێشت ژنێک دواى 43 ساڵ لە زیندانیکردنى بێتاوان دەرچوو
هونەر جەمال: وەزیری دارایی سوورە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی لە حزب و لە وەزارەتیش
دواتر هونەر جەمال: وەزیری دارایی سوورە لەسەر دەستلەکارکێشانەوەی لە حزب و لە وەزارەتیش
ەیوەندیدار