لەبارەی چارەسەرکردنی مارێک لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەڵادزێ روونکردنەوە دەدرێت



نەخۆشخانەی فێرکاریی قەڵادزێ بڵاویکردەوە، دوای ئەوەی کەسێک مارێکی بە مەبەستی چارەسەر بردووەتە نەخۆشخانەکە ئامادەنەبوون چارەسەری بکەن.

نەخۆشخانەی فێرکاریی قەڵادزێ لە روونکردنەوەیەکدا بڵاویکردووەتەوە، لە هەندێک لاپەڕە و پێگە وا بڵاوکراوەتەوە کە هاووڵاتییەک مارێکی بۆ چارەسەر هێناوەتە نەخۆشخانەکەمان، بەهەموو لایەکی رادەگەیەنین راستە ئەم هاووڵاتییە خۆی و مارەکەی سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە، بەڵام لە لایەن هیچ پزیشک و کارمەندێک نەبینراوە و هیچ جۆرە چارەسەر و پشکنینێکی وەرنەگرتووە.

لە راگەیەندراوەکەدا نەخۆشخانەکە دەڵێت:”ئەو ئامێری تیشکەی وێنەکەی بڵاوکراوەتەوە هی نەخۆشخانەکەی ئێمە نین، ئێمە تەنها دوو ئامێری تیشکمان هەیە کە لەو جۆرە نین”.

وەزارەتی ئەوقاف: بۆ دۆزینەوەی حاجییە ونبوەکان پەیوەندیمان پێوەبکەن
پێشت وەزارەتی ئەوقاف: بۆ دۆزینەوەی حاجییە ونبوەکان پەیوەندیمان پێوەبکەن
تورکیا؛ لە یەکەم رۆژی جەژندا 16 هەزار کەس لە کاتی قوربانیکردندا برینداربوون
دواتر تورکیا؛ لە یەکەم رۆژی جەژندا 16 هەزار کەس لە کاتی قوربانیکردندا برینداربوون
ەیوەندیدار