سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کابینەی جەنگی حکومەتەکەی هەڵوەشاندەوە



ئەمڕۆ دووشەممە، 17ی حوزەیرانی 2024، بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کابینەی جەنگی هەڵوەشاندەوە و رایگەیاند، دوای کشانەوەی بێنی گانتز لە کابینەکە، هیچ پێویستییەکمان بە کابینەکە نەماوە.

هەڵوەشاندنەوەی کابینەکە دوای هەفتەیەک لە کشانەوەی بێنی گانتز، سەرۆکی پارتیی (پارتی یەکگرتوویی نیشتمانی) لە حکومەت هات.

گانتز رەخنەی تووندی لە نەتانیاهۆ گرت لە بەرامبەر شێوازی “بەڕێوەبردنی شەڕ”ی غەز*زە و داوای هەڵوەشاندنەوەی کابینەکە و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختەی کرد.

لەبارەی هۆکاری هەڵوەشاندنەوەی کابینەکەش نەتانیاهۆ رایگەیاند: “کابینەی جەنگیی ئیسرائیل بە رێککەوتن لەگەڵ بێنی گانتز پێکهێندرا و بە کشانەوەی گانتز چی دیکە کابینەکە پێویست نییە و کابینەی نوێی جەنگییش پێکناهێندرێتەوە”.

گەشتیارێک لە رووباری سیرواندا خنکا
پێشت گەشتیارێک لە رووباری سیرواندا خنکا
سبەینێ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکاتەوە
دواتر سبەینێ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکاتەوە
ەیوەندیدار