سبەینێ وەرگرتنی گەنمی جووتیاران دەستپێدەکاتەوە



بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بارزگانی و پیشەسازیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، سبەی سێشەممە، دەست دەکەنەوە بە وەرگرتنەوەی گەنمی جووتیاران.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی، راگەیاند:” لە ماوەی ١٠ رۆژی وەرگرتنی گەنمی جووتیارانی ناوچە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان تاوەکو ئێستا ١١٦ ھەزار تۆن وەرگیراوە”.

راشیگەیاند:”بەھۆی جەژنی قوربانەوە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ پڕۆسەکە وەستا و بڕیارە سبەی سێشەممە ١٨ ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ دەست بە وەرگرتنەوەی گەنم لە سایلۆکان بکرێت”.

سەبارەت بە ماوەی کۆتاییهاتنی وادەی وەرگرتنی گەنمی جووتیاران ئاماژەی بەوەشکردووە و دەڵێت:” تاوەکو ٢٠ی تەمموز ٢٠٢٤ گەنمی جووتیاران وەردەگیرێت، ئەگەر وەرگرتنی گەنم لەو ماوەیەدا تەواو نەبێت هەوڵدەدەین ماوەکەی درێژ بکەینەوە”.

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کابینەی جەنگی حکومەتەکەی هەڵوەشاندەوە
پێشت سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل کابینەی جەنگی حکومەتەکەی هەڵوەشاندەوە
شیعەکانی عێراق ئەمڕۆیان کردە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان
دواتر شیعەکانی عێراق ئەمڕۆیان کردە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان
ەیوەندیدار