![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
شیعەکان لە عێراق ئەمڕۆ دووشەممەیان، کردە جەژنی قوربان، بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژن ڕوویان لە مزگەوت و حوسەینییەکان کرد.
ئەمڕۆ نوێژخوێنانی شیعە مەزھەب لە عێراق لە بەیانی زووەوە بۆ ئەنجامدانی نوێژی جەژنی قوربان ڕوویانکردە مزگەوت و حوسەینییەکان.
شیعەکان لە عێراق نوێژی جەژنی قوربانیان لە مەزارگەی ئیمام عەلی لە شاری نەجەف ئەنجامدا.
ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنێ یەکشەممە لە سعودیە و هەرێمی کوردستان سوننەکانی عێراقیش یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان بوو.
بەڵام نووسینگەی مەرجەعی باڵای شیعە لە عێراق، عەلی سیستانی ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگەی وەک یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری کردبوو.