ژمارەیەک حاجی وڵاتانی جیهان لە سعودیە گیانیان لەدەستداوە



تا ئێستا نزیکەی ٤٠ حاجی ئوردنی و ئێرانی و میسری و مەغریبی و تونسی گیانیانلەدەستداوە و ١٧ حاجیش بێسەروشوێن بوون.

وەزارەتی دەرەوەی ئوردن بڵاویکردەوە، بەھۆی بەرزبونەوەی پلەکانی گەرما لەکاتی بەجێھێنانی فەریزەی حەج لە سعودیە ١٤ حاجی ئوردونی گیانیانلەدەستداوە، ھەروەھا ١٧ حاجیش بێسەروشوێن بوون.

ھەروەھا بەپێی راگەیەنراوێکی مانگی سوری ئێرانی، ئەمساڵ پێنج حاجی ئێرانی لە مەککە و مەدینە لە میانەی ڕێوڕەسمەکانی حەجدا گیانیانلەدەستداوە، ھەر لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمەکانی حەجی ئەمساڵ نۆ حاجی میسری و پێنج حاجی مەغریبی و پێنج حاجی تونسی بەھۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرما گیانیانلەدەستداوە و لە هەرێمی کوردستانیش تاوەکو ئێستا ٨ حاجی هەرێمی کوردستان گیانیان لەدەستداوە.

بەوەش کۆی گشتی گیانلەدەستدانی حاجیان گەیشتوەتە ٣٨ حاجی، ١٧ حاجیش بێسەروشوێن بوون.

دەستەی گشتی ئاماری سعودیە لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، تێكڕای ژمارەی میوانانی ماڵی خودا بۆ حەجی ئەمساڵ گەیشتۆتە (ملیۆنێك و ٨٣٣ هەزارو ١٦٤) حاجی.

کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
پێشت کەشناسی: پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە
عەممار حەکیم داوای یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکات
دواتر عەممار حەکیم داوای یەکلاکردنەوەی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان دەکات
ەیوەندیدار