تەندروستی سعودیە بۆ گەرما هۆشداری بە حاجییان دەدات



وەزارەتی تەندروستی سعودیە حاجییان ئاگادار دەكاتەوە لە کاتەکانی 11ـی پێش نیوەڕۆوە تا کاتژمێر 4ـی دوای نیوەڕۆ خۆیان بەدووربگرن لە بەرکەوتن بە تیشکی خۆر و هەمیشە چەتر بەکاربهێنن و بەردەوام ئاو بخۆنەوە.

وەزارەتی تەندروستی سعودیە ڕێنمایی خۆپارێزی بۆ حاجییان بڵاوكردەوە بەهۆی بەرزی پلەكانی گەرماوە و داوا لە حاجییان دەکات، “خۆیان بەدوور بگرن لە چوونە دەرەوە و بەرکەوتنی تیشکی خۆر لەکاتی رێوڕەسمەکاندا”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، حاجییان ئاگادار دەکەنەوە لەوەی لە کاتەکانی کاتژمێر 11ـی پێش نیوەڕۆوە تا کاتژمێر 4ی دوای نیوەڕۆ تیشکی خۆر مەترسیدارە، چونکە لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا پلەکانی گەرما زۆر بەرزبوونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، پێویستە حاجییان هەمیشە چەتر بەکاربهێنن بۆ ئەوەی تیشکی خۆریان بەرنەکەوێت و بەردەوام ئاو بخۆنەوە و پابەندنی ڕێنماییەکان بن، چونکە بەرکەوتن بە تیشکی خۆر بۆ ماوەیەکی زۆر مەترسییەکی گەورە بۆ سەر تەندروستی حاجییان دروست دەکات.

بە گوێرەی ئاماری وەزارەتی حەجی سعودیە، یەک ملیۆن و ٨٣٣ هەزار و ١٦٤ حاجی ئەمساڵ، فەریزەی حەجی ئەمساڵ ئەنجام دەدەن، کە ٣٣ هەزار و ٦٩٠ حاجی خەڵکی عێراقن و لەو ژمارەیەش چوار هەزار و ٦٨٥ یان خەڵكی هەرێمی کوردستانن.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە بەپێی ئامارێكی وەزارەتی حەجی سعودیە، لە وەرزی حەجی ئەمساڵدا زیاتر لە 30 حاجیی گیانیان لەدەستداوە، كە 5 حاجییان كوردن و 4یان خەڵكی هەرێمی كوردستان و یەكێكیان خەڵكی ڕۆژئاوای كوردستانە.

 

كاتی گەڕانەوەی حاجییانی كورد دیاری كرا
پێشت كاتی گەڕانەوەی حاجییانی كورد دیاری كرا
كێشەی بێ‌ ئاوی لە ناوچەیەكی سلێمانی سەرهەڵدەداتەوە
دواتر كێشەی بێ‌ ئاوی لە ناوچەیەكی سلێمانی سەرهەڵدەداتەوە
ەیوەندیدار