كێشەی بێ‌ ئاوی لە ناوچەیەكی سلێمانی سەرهەڵدەداتەوە



بەڕێوەبەری ئاوی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت، كە تاوەكو ئێستا كێشەی ئاوی شارۆچكەكەیان چارەسەر نەكراوە و دەشڵێت: کێشەی بێئاویی چەمچەماڵ ساڵانێکە بەردەوامە.

زیاد جاندار، بەڕێوەبەری ئاوی چەمچەماڵ ڕایگەیاندووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی گوێیان لێ ناگرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان و هیچ هەوڵی دیکەش بۆ چارەسەرکردنی بێئاوییەکەیان نییە.

ڕاشیگەیاندووە، کێشەی بێئاویی چەمچەماڵ ساڵانێکە بەردەوامە و لە هاویناندا، کە هاووڵاتیان پێویستیان بە ئاوی زیاترە، كێشەكە گەورەتر دەبێت.

وتیشی، “بەشێکی ئاوی قەزاکە لە کانی شەیتانەوە لە لایەن کۆمپانیای ئەحمەد ئیسماعیلەوە دابین دەکرێت و ئەوە کەمبووەتەوە، ئاوی سلێمانیش لە ڕێگای بازیانەوە بۆ ئێمە دێت و ئەویش زۆر کەمبووەتەوە”.

تەندروستی سعودیە بۆ گەرما هۆشداری بە حاجییان دەدات
پێشت تەندروستی سعودیە بۆ گەرما هۆشداری بە حاجییان دەدات
ترەمپ “زێلێنسكی باشترین بازرگان”ە لە جیهاندا
دواتر ترەمپ “زێلێنسكی باشترین بازرگان”ە لە جیهاندا
ەیوەندیدار