ترەمپ “زێلێنسكی باشترین بازرگان”ە لە جیهاندا



دۆناڵد ترەمپ-ی سەرۆكی پێشووی ئەمریكا، سەرۆكی ئۆكراینا بە “باشترین بازرگان لە جیهاندا” ناودەبات، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەردەوام پارە لە وڵاتەكەی وەردەگرێت.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا بۆ میدیاكان ئاماژەی بەوەكرد، هەر جارێک زێلێنسکی دێتە وڵاتەکەمان، بە 60 ملیار دۆلارەوە دەڕوات و دواتر دەگەڕێتەوە بۆ زێدی خۆی و دەڵێت، کە پێویستم بە 60 ملیار دۆلاری ترە.

وتیشی، “زێلێنسكی باشترین بازرگانە لە جیهاندا، بۆە ئەمە هەرگیز کۆتایی نایەت، بەڵام من ئەمە یەکلایی دەکەمەوە”.

لەدوای هەڵگیرسانی جەنگی ڕوسیا- ئۆكراینەوە، بەردەوام لە بودجەی وەزارەتی بەرگری ئەمریكا و وڵاتانی ئەوروپا و ناتۆ پارە و چەك دەدرێتە ئۆكراینا و جەنگەكە دوو ساڵ هەڵگیرساوە و هێشتا كۆتایی نەهاتووە.

كێشەی بێ‌ ئاوی لە ناوچەیەكی سلێمانی سەرهەڵدەداتەوە
پێشت كێشەی بێ‌ ئاوی لە ناوچەیەكی سلێمانی سەرهەڵدەداتەوە
پێنجەم حاجی كورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد
دواتر پێنجەم حاجی كورد لە سعودیە کۆچی دوایی کرد
ەیوەندیدار