![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
سێیەم حاجی کوردستان کە بە ڤیزای ساڵی حەجی کردبوو لە عەرەفە کۆچی دوایی کرد.
کاروان ستونی، وتەبێژی فەرمی حەج و عومڕەی کوردستان ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە کێوی عەرەفە حاجیەکی دیکەی کوردستان کە بە ڤیزای ساڵ حەجی کردبوو بە جەڵتەی دڵ کۆچی دوایی کرد.
حاجیەکە ناوی محەمەد حسێن عەبدوڵڵایە و لە دایکبووی ١٩٦٩یە و دانیشتووی قەڵادزێیە.
ئەمڕۆ سێیەم حاجی کورد کە بە ڤیزای ساڵی حەجی کردووە لە سعوودیە کۆچی دوایی بکات.