![](https://xelk.org/wp-content/uploads/2024/03/awincity2.png)
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، یەكەم ڕووداوی هاتووچۆ لەساڵی نوێ لە سەر ڕێگای هەولێر-پیرمام تۆماركرا .
فازل حاجی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر بڵاویكردەوە، یەكەم ڕووداوی هاتووچۆ لە ساڵی تازە لەسەر ڕێگای(هەولێر-پیرمام) تۆماركرا،لەجۆری مارسیدسە، كەوتۆتە نێو شوێنی كارێكی چاكسازی شەقامەكە، بەهۆی ئەوەی كۆنتڕۆڵی لەدەستداوە .
ئاماژەی بۆ ئەوەشكردووە، كە سوپاس بۆخوا زیانی گیانی نەبووە، بەڵام زیانی ماددەی بەر ئۆتۆمبێلەكە كەوتووە.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر داوادەكات لە شۆفێران ، كە بادەستپێكی ساڵ بەكارەسات نەبێت، تۆزێك بەئاگایی زیاترەوە لێخوڕین بكەن بەهیوای سەلامەتی.