بەغدا 26 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ هەرێم ناردووە



وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا 68 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە و 26 ملیار دیناریش نێردراوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، حەیدەر گەرعاوی، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای گشتیی بازرگانی دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق ڕایگەیاند، تاوەکو ئێستا 68 هەزار تۆن گەنمی جووتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگیراوە، پڕۆسەی وەرگرتنی گەنم بەردەوام دەبێت.

سەبارەت بە پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێم ئاماژەی بەوەکرد، تاوەکو ئێستا 26 ملیار دیناری شایستەی دارایی جووتیاران بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە.

وتیشی، تاوەکو ئێستا چوار ملیۆن و 670 هەزار تۆن گەنمی جووتیاران لە سەرتاسەری عێراق وەرگیراوە و، پرۆسەی وەرگرتنیش بەردەوامە.

حکومەتی هەرێم و عێراق ڕێککەوتوون کە ئەمساڵ 700 هەزار تۆن گەنمی هەرێمی کوردستان وەردەگرێت، بۆ هەر تۆنێک 850 هەزار دینار دەداتە جووتیاران.

لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجە 282 هەزار و 660 تۆن وەردەگیرێت، لە پارێزگای هەولێر 228 هەزار تۆن و لە پارێزگای دهۆک 189 هەزار تۆن وەردەگیرێت.

ناسنامەی قوربانییەکەی تەقینەوەی تەنکییە گازەکەی سلێمانی ئاشکرا کرا
پێشت ناسنامەی قوربانییەکەی تەقینەوەی تەنکییە گازەکەی سلێمانی ئاشکرا کرا
وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدایە و سەردانی هەرێمیش دەکات
دواتر وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدایە و سەردانی هەرێمیش دەکات
ەیوەندیدار