وەزیری دەرەوەی ئێران لە بەغدایە و سەردانی هەرێمیش دەکات



سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران گەیشتە بەغدا و سەردانی هەرێمی کوردستانیش دەکات.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەلی باقری، سەرپەرشتیاری کاروباری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەسەردانێکی فەرمی گەیشتە بەغدا.

بڕیارە باقری لەگەڵ گەورە بەرپرسانی عێراق پرسی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات تاوتوێ بکات.

سبەینێش عەلی باقری سەردانی هەولێر دەکات و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆک وەزیران کۆدەبێتەوە.

دواتریش بەرپرسە ئێرانییەکە دەگاتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەغدا 26 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ هەرێم ناردووە
پێشت بەغدا 26 ملیار دینار پارەی گەنمی جوتیارانی بۆ هەرێم ناردووە
عێراق پێنەدانی سێ مووچەکەی ساڵی ڕابردووی خستە ئەستۆی هەرێم
دواتر عێراق پێنەدانی سێ مووچەکەی ساڵی ڕابردووی خستە ئەستۆی هەرێم
ەیوەندیدار