تەندروستی هەولێر: تیمێکمان بۆ لەناوبردنی مێرولەکانی نزیک قەڵای هەولێر پێکهێنا



تەندروستیی هەولێر رایگەیاند، تیمێكیان بۆ لەناوبردنی مێروولە لە بندیواری قەڵای هەولێر پێکهێناوە و دەشڵێت: ئەو مێرولەیە هیچ زیانێکی نییە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە:”دوای بڵاوبوونەوەی مێروولەیەکی زۆر لە بندیواری قەڵای هەولێر، دەستبەجێ بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستی راسپێردرا بۆ ناردنی تیمی رشاندنی دەرمان بۆ شوێنی مەبەست، بۆ رشاندنی شوێنەکە و نەمانی ئەم زیندەوەرە”.

دەشڵێت: ساڵی رابردوو بەڕێوەبەرایەتیی پاراستنی تەندروستیی هەولێر دوای ناردنی نموونەیەک لەم زیندەوەرە بۆ پشکنین لەبەغداد، دەرکەوتووە هیچ زیانێکی نییە، ئەم مێروولەیە لەسەرەتای دەستپێکردنی وەرزی هاوین پەیدادەبێت و دوای گەرمبوونی کەشوهەوا نامێنێت.

راشیگەیاندووە:”بۆ ئەم مەبەستە هەموو ساڵێک لەپلانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر، هەڵمەتی رشاندنی دەرمان دژی مێش و مەگەز و زیندەوەرە زیان بەخشەکان ئەنجامدەدرێت، ئەوەش لە رێگەی تیمی رشاندنی تایبەتمەند لە پاراستنی تەندروستیی هەولێر”.

کودەتا دژی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان
پێشت کودەتا دژی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی لە هەرێمی کوردستان
“تێكەڵكردنی مووچە و ژیانی خەڵك بە ناكۆكییە سیاسییەكان كارێكی نابەجێیە “
دواتر “تێكەڵكردنی مووچە و ژیانی خەڵك بە ناكۆكییە سیاسییەكان كارێكی نابەجێیە “
پەیوەندیدار