ئاگر لە گەراجی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر كەوتەوە



بە هۆكارێكی نادیار ئاگر لە گەراجی تایبەت بە دەستبەرداگرتنی ماتۆڕسكیل لە بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر كەوتەوە و تیمەكانی بەرگریی شارستانیی هەولێر لە هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگرەكەدان.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئاگرەکە بەشی ماتۆڕسکیلە دەستبەسەرداگیراوەکانی گرتووەتەوە.

ئاگرەکە تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و مەترسی لەسەر سوتانی ئەو ئۆتۆمبێلانەش هەیە کە دەستیان بەسەرداگیراوە.

“تێكەڵكردنی مووچە و ژیانی خەڵك بە ناكۆكییە سیاسییەكان كارێكی نابەجێیە “
پێشت “تێكەڵكردنی مووچە و ژیانی خەڵك بە ناكۆكییە سیاسییەكان كارێكی نابەجێیە “
نرخی ئاڵتون بەرزبوونەوەی دیكەی تۆماركرد
دواتر نرخی ئاڵتون بەرزبوونەوەی دیكەی تۆماركرد
پەیوەندیدار