“باران دەبارێت”



 

بەپێی ڕاپۆرتە كەشناسییەكان، سبەینێ‌ پلەكانی گەرما لە ناوچە كوێستانییەكان ڕوو لە نزمبوونەوە دەكەن و لە چەند ناوچەیەكی هەرێم باران دەبارێت.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ڕۆژی دوو شەممە بەهۆی کاریگەری ناوچەیەکی پەستان نزمی دەریای ڕەش لە چەند ناوچەیەکی شاخاوی هەرێمی کوردستان ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە لە ماوەیەکی کورتدا.

ڕوونیشی كردەوە، له زنجیره چیا بەرزەکان بۆ ماوەیەکی کاتی ئەگەری بڕێکی کەم باران هەیە لە نێوان ( 1 تاوەکو 5 ملم) و لە شارەکان ئەگەر هەیە لە ماوەیەکی کورتدا بڕێکی کەم باران ببارێت، کە زۆرینەی دڵۆپە باران دەبێت و بڕەکەی لە ( 1 ملم ) کەمتر دەبێت.

سەبارەت بە ناوچەکانی گەرمیان وتی، “پلەکانی گەرمی بە بەرزی دەمێننەوە و لە ماوەیەکی کورتدا ئەگەری بڕێکی کەم دڵۆپە باران هەیە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی گەرمیان بڕەکەی کەمتر دەبێت لە ( 1 ملم )، زۆرینەی کات کەش جێگیر و گەرم دەبێت”.

 

بۆ جەژن زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێم دەكەن
پێشت بۆ جەژن زیاتر لە 300 هەزار گەشتیار ڕوو لە هەرێم دەكەن
بۆ قوربانی لە ڕۆژانی جەژن بڕیار درا
دواتر بۆ قوربانی لە ڕۆژانی جەژن بڕیار درا
پەیوەندیدار