واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات



بەرنامەی “واتسئەپ” تایبەتمەندییەکی نوێ زیاد دەکات، کە بەکارهێنەران دەتوانن بزانن کام لە هاوڕێکانیان “ماوەیەکی کەم لەمەوبەر” لەسەر بەرنامەکە چالاک بووە.

بەپێی بڵاوکراوەی WABetaInfo، تایبەتمەندییە نوێیەکەی بەرنامەکە ئاشکرای دەکات کە “کێ ماوەیەک لەمەوبەر ئۆنلاین بووە” لەنێو لیستی ئەو کەسانەی کە لە واتسئەپ بۆ هەر بەکارهێنەرێک بەردەستن.

تایبەتمەندییە نوێیەکەی “واتسئەپ” لەلایەن بەشێک لە بەکارهێنەران پێشوازییەکی باشی لێدەکرێت، بەشێکی دیکەش کە پێیان خۆشە تایبەتمەندییەکانیان پارێزراو بێت وەک کێشەیەک دەیبینن.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئامانج لە تایبەتمەندییە نوێیەکەی “واتسئەپ”  هاندانی دەستپێکردنی گفتوگۆ نوێیەکانە لەڕێگەی پیشاندانی بەکارهێنەرانی چالاک بۆ هەموو ئەو کەسانەی ژمارەکانیان دەهێڵنەوە، بۆ ئەوەی بەکارهێنەران هانبدەن بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ ئەو کەسانەی پێشتر قسەیان لەگەڵ نەکردوون.

ماڵپەڕەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا نوێکاری نوێ لە واتسئەپەوە بڵاودەکرێتەوە، بەڵام پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە نوێکردنەوەکە وەک بژاردەیەکە و هەموو ئەو کەسانە پیشان نادات کە لەو ساتەوەختە دیاریکراوەدا ئۆنلاینن.

قوباد تاڵەبانی: پلانمان هەیە بەرهەمی جوتیاران لە دەرەوە ساغ بکەینەوە
پێشت قوباد تاڵەبانی: پلانمان هەیە بەرهەمی جوتیاران لە دەرەوە ساغ بکەینەوە
نرخی دۆلار بەرزبووە و زێڕیش دابەزی
دواتر نرخی دۆلار بەرزبووە و زێڕیش دابەزی
پەیوەندیدار