ئەنجامەکانی ڤاکسینی شێرپەنجە ئاشکرا دەکرێت



وەزیری تەندروستی ڕووسیا لەبارەی ڤاکسینی شێرپەنجەوە ڕایگەیاندووە، ڕەنگە لە کۆتایی ئەمساڵدا ئەنجامە بەراییەکانی توێژینەوە پێش کلینیکییەکان لەسەر ڤاکسینەکە بخرێتەڕوو.

میخائیل موراشکۆ، وەزیری تەندروستی ڕووسیا ئاشکراشی کرد، ئێستا ڤاکسینەکە لە ژێر لێکۆڵینەوەکانی پێش کلینیکیدایە، پێشبینیش دەکرێت تا کۆتایی ئەمساڵ یەکەم ئەنجامەکانی ئاشکرا بکرێت و دواتر دەست بە تاقیکردنەوە کلینیکیەکان بکرێت.

ڕوونیشیکردەوە، ڤاکسینەکە بە هاوبەشی لەلایەن چەند تیمێکی زانستی لە سەنتەری توێژینەوەی پەتا و مایکرۆبایۆلۆجی “گامالیا”، پەیمانگای توێژینەوەی مۆسکۆ بۆ ئۆنکۆلۆژی “گێرتسین”، و سەنتەری نیشتمانی بۆ توێژینەوەی پزیشکی بۆ ئۆنکۆلۆژی “بلۆخین” پەرەی پێدراوە.

ئەکادیمیست ئەلێکساندەر گینسبێرگ چەند ڕۆژێک لەمەوبەر ڕایگەیاند، کە ڤاکسینی ڕووسی دژی هەموو جۆرەکانی شێرپەنجە بە سەرکەوتوویی لەو پشکنینانە دەرچووە کە لەسەر مشکی تاقیگەیی ئەنجام دراون.

گینسبێرگ ئاماژەی بەوەشکرد، کە ڤاکسینەکە لەسەر ئەو مشکانە تاقیکرایەوە کە تووشی میلانۆما بوون، توێژەران تێبینی ئەوەیان کردووە، دوای ١٥ ڕۆژ لە کوتان، واتە کاتێک سیستەمی بەرگری لەش دەست بە کارکردن دەکات، جیاوازییەکی بەرچاو لە قەبارەی وەرەمەکەدا لە نێوان ئاژەڵە کوتراو و نەکوتراوەکاندا هەبووە.

وتیشی، ئەنجامەکەی ئەوە بوو کە مشکە کوتراوەکان لە نێوان ڕۆژانی ١٩ بۆ ٢٢ مردن، لەکاتێکدا مشکە کوتراوەکان تا ئێستا لە ژیاندان.

تێچووی حەج لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەرزانترینە
پێشت تێچووی حەج لە هەرێمی کوردستان و عێراق هەرزانترینە
گوگڵ یەکێک لە خزمەتگوزارییەکانی ڕادەگرێت
دواتر گوگڵ یەکێک لە خزمەتگوزارییەکانی ڕادەگرێت
پەیوەندیدار