لە هەرێم بینینی مانگ پشتڕاستكرایەوە و جەژن ڕاگەیەنرا



دوای ئەوەی سعودیە ئێوارەی ڕۆژی پێنج شەممە بینینی مانگی زیلحیجەی ڕاگەیاند و ڕۆژەی هەینی كردە یەكەم ڕۆژی ئەو مانگە و یەك شەممەی داهاتوو (16ی حوزەیران)ی كردە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان، فەلەكناسێكی كورد وێنەی بینینی هیلالی مانگی بڵاوكردەوە و دەڵێت: پێشتریش وتبووم، كە 16ی مانگ دەبێتە جەژن.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و فەلەكی لە (خەڵك)ەوە وێنەی بینینی مانگی زیلحیجەی كۆچی بڵاوكردەوە و وتی، “وەک هەمیشە دیاریکردنی سەری مانگە کۆچییەکانمان ڕاست دەرچوو”.

لەماوەی ڕابردوودا ئەو شارەزا فەلەكییە بۆ (خەڵك) ئاشكرای كرد، كە مانگی زیلقیعدە 29 ڕۆژ دەبێت و ڕۆژی هەینی 7ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی مانگی زیلحیجە و بەوهۆیەشەوە ڕۆژی شەممە 15ی حوزەیران دەبێتە ڕۆژی وەستانی حاجییان لە عەرەفە و ڕۆژی دواتر (یەك شەممە) دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربان.

لای خۆشیەوە، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بۆ (خەڵك) پشتڕاستی كردەوە، كە ڕۆژی پێنج شەممە لە سعودییە مانگی زیلحیجە بینرا و هەینی بووە یەکەم ڕۆژی نۆمینەی حاجییان و ڕۆژی شەممە ( 15ی 6ی 2024 ) ڕۆژی عەرەفەیە و ڕۆژی یەک شەممە 16ی حوزەیران دەبێتە یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.

کەمپێکی تری ئاوارەکان لە سلێمانی چۆڵدەکرێت
پێشت کەمپێکی تری ئاوارەکان لە سلێمانی چۆڵدەکرێت
ناڕەزایی لەسەر زیادبوونی پارەی مووچەی هەرێم دروست دەبێت
دواتر ناڕەزایی لەسەر زیادبوونی پارەی مووچەی هەرێم دروست دەبێت
پەیوەندیدار