بەرنامەی خۆراکی جیهانی: هاوکاربووین لە بەرهەمهێنانی ملیۆنێک نەمام لە هەرێمی کوردستان



بەرنامەی خۆراکی جیهانی ڕایدەگەیەنێت، کە یارمەتی هەرێمی کوردستانی داوە بۆ بەرهەمهێنانی زیاتر لە یەک ملیۆن نەمام.

ئەمڕۆ شەممە، بەرنامەی خۆراکی جیهانی- WFP ڕایگەیاند، زیاتر لە دوو دەیەیە یارمەتی هەرێمی کوردستان دەدات بۆ بەرهەمهێنانی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار نەمام ساڵانە.

نەمامگەی سەرچنار یەکێکە لە گەورەترین نەمامگەکانی هەرێمی کوردستان و کۆنترین نەمامگەکانی عێراق، بەرنامەی خۆراکی جیهانی هاوکارە لە نۆژەنکردنەوەی ئەم نەمامگەیە بە مەبەستی پشتیوانی لە پاراستنی دارستان و سەوزایی لە هەرێمی کوردستان.

کوردستان لە ماوەی دوو دەیەی ڕابردوودا زیاتر لە دوو ملیۆن هێکتار لە دارستانەکانی لەدەستداوە.

زانیارییەکان پشتڕاستی دەکەنەوە کە، لە ساڵی ٢٠٢٣ەوە هەوڵەکانی بەرنامەی خۆراکی جیهانی بووەتە هۆی ئەوەی ساڵانە بەرهەمهێنانی ٢٥٠ هەزار نەمام بۆ یەک ملیۆن و نیو نەمام زیاد بکرێت.

بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان، عێراق لەنێو ئەو پێنج وڵاتەدایە کە زۆرترین زیانی بەهۆی گۆڕانەکانی کەشوهەواوە بەرکەوتووە.

بانکی نێودەوڵەتی ڕایگەیاند، لە کۆتایی ساڵی ٢٠٢٢، عێراق ڕووبەڕووی ئاڵەنگارییەکانی کەشوهەوا دەبێتەوە بە هەنگاونان بەرەو مۆدێلێکی گەشەپێدانی “سەوزتر و دۆستی ژینگەتر”، بەتایبەتی بە هەمەچەشنکردنی ئابوورییەکەی و کەمکردنەوەی پشتبەستنی بە کاربۆن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوەکە، تا ساڵی 2040، عێراق پێویستی بە 233 ملیار دۆلار دەبێت لە وەبەرهێنان بۆ وەڵامدانەوەی بەپەلەترین پێداویستییەکانی گەشەپێدان لەگەڵ دەستپێکردنی گەشەسەندنی سەوزتر و هەمەلایەنەترا، کە هاوتایە لەگەڵ 6%ی ساڵانەی خۆی بەرهەمی گشتی ناوخۆیی.

قوباد تاڵەبانی: لەم دوو ڕۆژەدا ناوی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا دەنێردرێت
پێشت قوباد تاڵەبانی: لەم دوو ڕۆژەدا ناوی هێزە ئەمنییەکان بۆ بەغدا دەنێردرێت
چاویلکەی هەتاوی لە زیانەکانی تیشکی خۆر دەتپارێزێت
دواتر چاویلکەی هەتاوی لە زیانەکانی تیشکی خۆر دەتپارێزێت
پەیوەندیدار