“ئینتەرنێتی تەنەکان” چییە و چۆن جەستەمان بەیەکەوە دەبەستێتەوە؟



جەستەی مرۆڤ بۆ سەلامەتی و ئەرکەکانی پشت بە ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا پەیوەندیدارەکان دەبەستێت.

تەکنەلۆژیا ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبووە لە گەیشتن بە گەشەپێدانی پزیشکی لە ماوەی دەیەکانی ڕابردوودا، ئاسۆی نوێی بۆ پزیشکان کردووەتەوە لە پڕۆسەی تێگەیشتن و دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکان، بەم شێوەیە چارەسەری باشتر و کاریگەرتر بۆ نەخۆشەکان دابین دەکات، ئەمەش یارمەتیدەر بووە لە بەرزکردنەوەی ئاستی چاودێری تەندروستی لە سەرانسەری جیهاندا.

بەگشتی دەتوانرێت بڵێین تەکنەلۆژیا ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە بەدەستهێنانی گەشەپێدانی پزیشکی، لەڕووی زیرەککردنی ئامڕاز و ئامێرە پزیشکییەکان و توانای چاودێریکردنی زانیارییە تەندروستییەکانی نەخۆشەکان بەدرێژایی چەندین کاتژمێر و پێدانی زانیاریی ورد سەبارەت بە بارودۆخەکەیان.

تەکنەلۆژیا بەشداری کردووە لە پەرەپێدانی تەکنیکەکانی وێنەگرتن لە ڕێگەی تیشکی ئێکس و سی تی سکان و وێنەگرتنی دەنگدانەوە موگناتیسیەکانەوە، ئەمە جگە لەوەی پزیشکانی نەشتەرگەری دەتوانن نەشتەرگەرییەکی ورد لە دەرەوەی توانای مرۆڤ ئەنجام بدەن، بە هاوکاری ڕۆبۆتی نەشتەرگەری.

بەپێی ڕاپۆرتێک کە لەلایەن “CNBC”ەوە ئامادەکراوە و لەلایەن ماڵپەڕی “Eqtisad Sky News Arabia”ەوە پێداچوونەوەی بۆ کراوە، ساڵی ٢٠١٦ شایەتی گواستنەوەی جیهانی پزیشکی بووە بۆ قۆناغێکی نوێی پێشکەوتوو، لەگەڵ ئەکادیمیست و نووسەر، دکتۆر ئەندریا ماتویشین، درووستکردنی زاراوەی “ئینتەرنێتی تەنەکان یان IoB”، نوێنەرایەتی کورتکراوەی دەستەواژەی ئینتەرنێتی تەنەکان دەکات.

IoB ئاماژەیە بۆ تۆڕی ئامێر و تەکنەلۆژیاکانی پەیوەست بە ئینتەرنێتەوە، کە کارلێک لەگەڵ جەستەی مرۆڤدا دەکەن، ئەم زاراوەیە درێژکراوەی چەمکی ئینتەرنێتی تەنەکان-IoT پێکدەهێنێت، بەڵام لەگەڵ گرنگیدان بە جەستەی مرۆڤ و تەندروستی “ئینتەرنێتی تەنەکان” بەشێکی بەو مانایە دێت کە جەستەی مرۆڤ بۆ سەلامەتی و ئەرکەکانی پشت بە ئینتەرنێت و تەکنەلۆژیا پەیوەندیدارەکان دەبەستێت، وەک زیرەکی دەستکرد.

بانکی ناوەندی زیاتر لە 278 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
پێشت بانکی ناوەندی زیاتر لە 278 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بە پێی یاسای 4ی تیرۆر دەستگیرکران
دواتر وەزارەتی ناوخۆی عێراق: ژمارەیەک ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بە پێی یاسای 4ی تیرۆر دەستگیرکران
ەیوەندیدار