نرخی نەوت و زێڕ دابەزی



دوای هەڵکشانێکی کاتی، جارێکی دیکەی نرخی نەوت و زێڕ ڕووی لە دابەزین کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا بۆ دوو هەزار و 322 دۆلار دابەزی، ئەویش دوای ئەوەی دوێنێ هەر ئۆنسەیەک بە دوو هەزار و 360 دۆلارەوە مامەڵەی پێوە دەکرا.

لە لایەکی دیکەشەوە نرخی هەر بەرمیلێک نەوتیش نزیکەی دوو دۆلار دابەزی و ئەمڕۆ بەرمیلێک نەوتی برێنت بوو بە 83 دۆلار و 36 سەنت.

هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 79 دۆلار و چوار سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

لە بەغدا هێرشکرایە سەر کۆمپانیایەکی ئەمریکی و پەیمانگەیەکی بەریتانی
پێشت لە بەغدا هێرشکرایە سەر کۆمپانیایەکی ئەمریکی و پەیمانگەیەکی بەریتانی
دەزگای ئاسایشی هەرێم: سێ کەسمان بە تۆمەتی تەقەکردنەکەی ئەمشەوی سلێمانی دەستگیرکرد
دواتر دەزگای ئاسایشی هەرێم: سێ کەسمان بە تۆمەتی تەقەکردنەکەی ئەمشەوی سلێمانی دەستگیرکرد
ەیوەندیدار