قوباد تاڵەبانی: ستراتیژ و پلانمان ئەوەیە زیاتر پەرە بە توانای گەنجانی داهێنەرمان بدەین



جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی هەرێم لەم ساڵانەی دواییدا بە پەشتبەستن بە گەنجانی لێهاتوو و داهێنەری کورد، قۆناغی زۆر پێشکەوتووی لە بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکانی حکومەتدا بڕیوە، وتیشی بەڵام هێشتا پێویستیمان بە هاوکاری وڵاتێکی پێشکەوتووی وەک کۆریای باشور هەیە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیران پێشوازی کرد لە چۆی سونگ سوو، باڵیۆزی کۆریای باشور لە عێراق و لە کۆبوونەوەی نێوانیاندا سەبارەت به پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی حکومەت و چەند پرسێکی دیکە گفتوگۆ کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا که رۆژی چوارشەمە ( 29ی ئایاری 2024) لە هەولێر بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکوەزیران سوپاسی هاوکارییەکانی کۆریای باشوری کرد بۆ هەرێمی کوردستان و هیوای خواست هاوکارییەکانی ئەو وڵاتە بە تایبەت لە ڕووی گواستنەوەی ئەزمون و شارەزاییەوە لە بواری حکومەتی ئەلیکترۆنی بۆ کوردستان بەردەوام بێت.

باڵیۆزی کۆریای باشور هاوکاری و پشتیوانی وڵاتەکەی بۆ هەرێم دووپات کردەوە، ئامادەییشی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن لە پرۆسەی بە ئەلیکترۆنیکردنی حکومەتدا.

جێگری سەرۆکوەزیران ئاماژەی بەوەدا حکومەتی هەرێم لەم ساڵانەی دواییدا بە پەشتبەستن بە گەنجانی لێهاتوو و داهێنەری کورد، قۆناغی زۆر پێشکەوتووی لە بە ئەلیکترۆنیکردنی دامەزراوەکانی حکومەتدا بڕیوە، وتیشی بەڵام هێشتا پێویستیمان بە هاوکاری وڵاتێکی پێشکەوتووی وەک کۆریای باشور هەیە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا، قوباد تاڵەبانی رایگەیاند لەناو گەنجانی کورد کەسانی داهێنەری زۆر لێهاتوو لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و کارسازیدا هەڵکەوتوون، وتیشی ستراتیژ و پلانمان ئەوەیە زیاتر پەرە بە توانای گەنجانی داهێنەرمان بدەین و بەشدارییان بکەین لە دۆزینەوەی چارەسەری زیرەک بۆ کێشە جۆراوجۆرەکانی کوردستان.

لەم چوارچێوەدا جێگری سەرۆکوەزیران داوایکرد، کۆریای باشور هاوکاری هەرێم بێت لە پەرەپێدانی توانای گەنجانی داهێنەری کوردستاندا.

جەبار یاوەر: لیستی ناو و زانیاری هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ لای وەزارەتی داراییش نییە
پێشت جەبار یاوەر: لیستی ناو و زانیاری هێزەکانی ٧٠ و ٨٠ لای وەزارەتی داراییش نییە
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراقی دایەوە
دواتر وەزارەتی سامانە سروشتییەکان وەڵامی وەزارەتی نەوتی عێراقی دایەوە
پەیوەندیدار