دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان بووتە پەتایەکی جیهانی



توێژینەوەیەکی جیهانی دەریدەخات، ساڵانە زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن منداڵ لە سەرانسەری جیهاندا دەبنە قوربانی دەستدرێژی سێکسی و هەراسانکردنی ئۆنلاین.

بەپێی توێژینەوەیەک کە “ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی” بڵاویکردووەتەوە، لێکۆڵەرانی زانکۆی ئەدینبۆرگ بۆیان دەرکەوتووە کە لە ساڵی ڕابردوودا ڕێژەی 12.6%ی منداڵانی جیهان بوونەتە قوربانیی گفتوگۆ، وێنە و ڤیدیۆیی سێکسی بێ ڕەزامەندی، ئەمەش یەکسانە بە نزیکەی 302 ملیۆن منداڵ و گەنج.

لە کاتێکدا ڕێژەی 12.5% منداڵان دووچاوی هەراسانکردن بوونەتەوە لەلایەن گەنجان و گەورەکانەوە، لە داواکردنی گفتوگۆی سێکسی، پرسیار و داواکاری لێیان، کە سەرەتا فێڵ لە منداڵەکان دەکەن و دواتریش لەبەرامبەر وێنە و ڤیدیۆکان داوای پارە دەکەن، هاوکات سوود لە زیرەکی دەستکرد وەردەگرن بۆ دەستکاری کردنیان.

توێژینەوەکە ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەمریکا بووەتە ناوچەیەکی مەترسیدار بۆ منداڵان، لەکاتێکدا لە هەر نۆ پیاوێک لە ئەمریکا (یەکسانە بە نزیکەی ١٤ ملیۆن) دانی بەوەداناوە کە لە شوێنێکدا بە شێوەی ئۆنلاین تاوانی دژی منداڵان ئەنجامداوە، هەروەها لە ڕاپرسییەکاندا دەرکەوتووە کە 7%ی پیاوانی بەریتانیا کە یەکسانە بە  1.8 ملیۆن کەس، دانیان بەوەدا ناوە کە دەستدرێژیان بەرامبەر منداڵان ئەنجامداوە.

 

پەتای تەندروستی جیهانی

پۆڵ ستانفیڵد بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای چایڵدلایت دەڵێت، تەکنەلۆژیا ئاسانکاری کردووە بۆ زیادبوونی دەستدرێژی سێکسی بۆ سەر منداڵان، ئەمەش بووەتە پەتایەکی جیهانی کە بە شاراوەیی ماوەتەوە، لە کاتێکدا لە هەموو وڵاتانی جیهان ڕێژەکەی لە زیادبووندایە.

وتیشی، پێویستە بە خێرای هەوڵی چارەسەرکردنی بدەین، ئەگەرنا دەبێتە کێشەیەکی جیهانی جددی و مەترسی بۆ سەر منداڵان.

لەلایەکی دیکەوە، ستیڤن کاڤانا، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئینتەرپۆل ڕایگەیاند، شێوازە تەقلیدییەکانی جێبەجێکردنی یاسا دووچاری ئاستەنگی دەبنەوە لە هاوسەنگبوون لەگەڵ ئەم پێشهاتانەدا.

وتیشی، پێویستە لەسەر ئاستی جیهانی زیاتر پێکەوە کاربکەین، لەوانەش ڕاهێنانی لێکۆڵەرە تایبەتمەندەکان، باشتر هاوبەشکردنی داتا و ئامێرەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی کاریگەرانەی ئەم پەتایە، هەروەها سنووردارکردنی زیانەکانی بۆ ژیانی ملیۆنان گەنج لە سەرانسەری جیهاندا.

یەکەم شەپۆلی گەرمای هاوینە عێراق دەگرێتەوە
پێشت یەکەم شەپۆلی گەرمای هاوینە عێراق دەگرێتەوە
عێراق پێویستی بە هاوردەکردنی بەرهەمەکانی نەوت نامێنێت
دواتر عێراق پێویستی بە هاوردەکردنی بەرهەمەکانی نەوت نامێنێت
ەیوەندیدار