وەزارەتی دارایی لیستێکی تری بۆ بانکی TBI نارد



دووەمین لیستی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئاڕاستەی بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) کرا.

ڕۆژی پێنجشەمە ٢٣ ی ئایار، وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، لەچوارچێوەی پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پرۆژەی هەژماری من، و بە پشتبەستن بە ڕێکەوتنی وەزارەتی دارایی و ئابووری لەگەڵ بانکی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) بۆ ناردنی زانیاری فەرمانبەرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بۆ دووەمین هەفتە لەسەریەک، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەڵسا بە ناردنی زانیاریی ( ٤٥٣ ) فەرمانبەری سەرجەم وەزارەتەکانی هەرێمی کوردستان.

ئاماژەی بەوەشداوە، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە ئامادەکردنی لیست و زانیاری مووچەخۆران کە ئەم بانکە هەڵدەبژێرن لە نێوان حەوت بانکەکانی ناو پرۆژەی هەژماری من، بەپێی ئەو پرۆسەیەی کە بانکی ناوەندی عێراق پەسەندی کردووە و هەفتانە لیستی نوێ بۆ بانکەکە ئامادە دەکات.

دەشڵێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە پەرۆشەوە چاوەڕێی وەرگرتنی خشتە و زانیاری پێویستە دەربارەی پرۆسەی کردنەوەی هەژمارەکان و چاپکردنی کارتەکان بۆ ئەو فەرمانبەرانەی کەوا هەفتەی رابردوو زانیارییەکانیان بۆ بانکی ناوبراو نێردرابوو. وەزارەتی دارایی دەشڵێت، هیوادارین بانکی عێراقی بۆ بازرگانی بە زووترین کات دەست بە کردنەوەی هەژماری بانکی بۆ فەرمانبەرانی خوازیار بکات.

دادگای باڵا بە بڕیارێک هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی ناچارکرد بە دابینکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، هاوکات بڕیاریدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم تەوتین بکرێت و لە ڕێگەی بانکە فیدڕاڵییەکانی عێراقەوەبێت.

لە ماوەکانی ڕابردووشدا بەپێی ڕێککەوتنێکی نێوان هەرێم و بەغدا، بانکی تی بی ئای ڕاسپێدرا تەوتینی فەرمانبەرانی هەرێم بکات.

ئاگرەكەی کارگەی غازی نەورۆز کۆنتڕۆڵکرا
پێشت ئاگرەكەی کارگەی غازی نەورۆز کۆنتڕۆڵکرا
دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران
دواتر دوو بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیر کران
پەیوەندیدار