۲۲ ئایار ڕۆژی جیهانی هەمەچەشنی زیندەوەران



نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ زیادکردنی تێگەیشتن و هۆشیاری لە پرسەکانی جۆراوجۆری بایۆلۆجی، ٢٢ی ئایاری وەک ڕۆژی جیهانی هەمەچەشنی زیندەوەران، (IDB) ناساند.

کاتێک بۆ یەکەمجار لەلایەن لیژنەی دووەمی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە کۆتایی ساڵی ١٩٩٣ دروستکرا، ٢٩ی کانوونی دووەم (بەرواری چوونە بواری جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامەی جۆراوجۆری بایۆلۆجی)، وەک ڕۆژی نێودەوڵەتی بۆ جۆراوجۆری بایۆلۆجی دەستنیشانکرا.

لە کانوونی دووەمی ٢٠٠٠، کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ٢٢ی ئایاری وەک IDB پەسەند کرد، بۆ یادکردنەوەی پەسەندکردنی دەقی ڕێککەوتننامەکە لە ٢٢ی ئایاری ١٩٩٢ لەلایەن یاسای کۆتایی نایرۆبی کۆنفرانسی پەسەندکردنی دەقی ڕێککەوتنی ڕێککەوتننامەی جۆراوجۆری بایۆلۆجی.

یەک ملیۆن جۆر گیاندار و ڕووەک هەن کە مەترسی لەناوچوونیان لەسەرە، سێ لەسەر چواری ژینگەی زەمینی و نزیکەی 66%ی ژینگەی دەریایی بەهۆی چالاکییەکانی مرۆڤەوە گۆڕانکارییەکی بەرچاوی بەسەردا هاتووە.

ئەو جۆراوجۆرییە زیندەوەرییەی ئەمڕۆ دەیبینین، دەرئەنجامی 4.5 ملیار ساڵ لە پەرەسەندنە، و تادێت کاریگەری مرۆڤی لەسەر بووە.

زانایان مەزەندە دەکەن کە لانیکەم ٨ ملیۆن جۆر گیا و گیاندار لە سەر زەوی دەژین کە مرۆڤیشی تێدایە.

 

خەڵك؛ دەقی یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆن بڵاودەكاتەوە
پێشت خەڵك؛ دەقی یاسای درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆن بڵاودەكاتەوە
یەکێتی تانە لە شێوازی دابەشکردنی کورسی پێکهاتەکان دەدات
دواتر یەکێتی تانە لە شێوازی دابەشکردنی کورسی پێکهاتەکان دەدات
پەیوەندیدار