نرخی زێڕ بەرزبووەوە



بە هۆی دابەزینی بەهای دۆلار و هەڵکشانی خواستی چین بۆ کڕینی زێڕ، نرخی کانزا زەردەکە لە جیهاندا بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 397 دۆلار کە لە 19ی نیسانی ڕابردووەوە بەرزبوونەوەی لەو جۆرەی بەخۆوە نەبینیوە.

هۆکاری هەڵکشانی نرخی زێڕیش بۆ داتاکانی پەیوەست بە نرخی پێوانەیی بەکاربەری ئەمریکا دەگەڕێتەوە کە دابەزینی بەخۆوە بینیوە، ئەوەش کاریگەریی لەسەر لاوازکردنی بەهای دۆلار دروست کرد و لە بەرامبەریشدا نرخی زێڕ بەرزبووەوە.

یەکێکی دیکەش لە هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی کانزا زەردەکە بۆ زۆربوونی خواستی چین لەسەر کڕینی زێڕ دەگەڕێتەوە و بەردەوامیش هاووڵاتییەکانی هان دەدات زێڕ بکڕن.

چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکان لە یەمەن لەناوبران
پێشت چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی حوسییەکان لە یەمەن لەناوبران
لافاو لە ئێران زیانی گیانی و ماددی گەورەی لێدەکەوێتەوە
دواتر لافاو لە ئێران زیانی گیانی و ماددی گەورەی لێدەکەوێتەوە
پەیوەندیدار