لە ناوچەیەكی دیكە جەنگی ڕووسیا و ڕۆژئاوا خەریكە سەرهەڵبدات



لە ناوچەی باڵكان هەڵگیرسانی جەنگ لەنێوان سڕبیا و كۆسۆڤۆ لە ئان و ساتدایە، جەنگێك كە شارەزایان بە درێژكراوەی جەنگی ڕووسیا و ڕۆژئاوای لە ئۆكراین دەزانن، بە ئەوەش مەترسییەكان گەورەتر دەبن، ئەگەرەكانی بەكارهێنانی چەكی ئەتۆمی و جەنگی سێهەمی جیهان زیاتر دەكات.

كۆشكی كرێملن ڕایگەیاند، پشتیوانی سڕبیا بۆ دانانی سنوورێك بۆ پەرەسەندنەكانی كۆسۆڤۆ دەكات.

دیمێتری بیسكۆڤ وتەبێژی كۆشكی كرێملن ڕایگەیاند، ئێمە پەیوەندییەكی باشمان لەگەڵ سڕبیا هەیە، ئەوە پەیوەندی مێژوویی و ڕووحییە، مۆسكۆ بە وردیی چاودێریی ڕووداوەكانی كۆسۆڤۆ دەكات، كە چۆن دەكرێت مافەكانی سڕبیا بپارێزرێن.

ناوبراو بۆ ئاژانسی فڕانس پرێس ڕاشیگەیاند، بەدڵنیاییەوە پشتیوانی بەڵگراد دەكەین لە ئەو هەنگاوانەی دەیهاوێژێت.

ئاماژەی بە ئەوەشكرد، سروشتییە سڕبیا بەرگریی لە سڕبەكان بكات كە لە ڕەوشێكی خراپدا دەژین و مافەكانیان پێشێل دەكرێت.

ئەمە لە حاڵێكدایە ئەلێكسەندەر فووچیچ سەرۆكی سڕبیا لەگەڵ فەرماندەكانی سووپای وڵاتەكەی كۆبووەتەوە و بانگەوازی ئەوپەڕی ئامادەسازی بۆ جەنگ كردووە.

سڕبیا تا ئێستا دان نانێت بە سەربەخۆیی هەرێمی كۆسۆڤۆی زۆرینە ئەلبانی كە لە 2008وە سەربەخۆییان ڕاگەیاندووە، بەڵام 120 هەزار سربی تا ئێستا لەوێ دەژین.

سەدان سڕبی لە كۆسۆڤۆ لە 10ی دیسەمبەرەوە بەربەستیان لە باكووری كۆسۆڤۆ داناوە وەك ناڕەزایەتی دەربڕین بۆ دەستگیركرانی پۆلیسێكی پێشووی سڕبی، ئەم بەربەستانە ئاستەنگی هاتووچۆی لەنێوان سنوورەكانی دوو وڵاتەكە دروستكردووە.

سڕبیا لە ساڵی 1999وە دەسەڵاتی خۆسەری خۆی دروستكردووە، لە 2008 سەربەخۆیی ڕاگەیاندووە، بەڵام بەلگراد بە بەشێك لە خاكی خۆی دەزانێت و پشتیوانی كەمینەی سڕبەكان دەكات لەوێ.

سڕبەكان نزیكەی 5%ی دانیشتوانی كۆسۆڤۆ پێكدەهێنێت و 90%یان ئەلبانین، نزیكەی 50 هەزار سڕبی لەباكووری كۆسۆڤ دەژین، ئەوان دان بە سەرخۆیی هەرێمەكەدا نانێن و پەیوەندی خۆیان بە بەلگرادەوە پاراستووە، ئەمە لە حاڵێكدا 100 دەوڵەت هەرێمی كۆسۆڤۆیان وەك سەربەخۆ ناساندووە لەوانە زۆرینەی وڵاتانی ڕۆژئاوایی هەن، بەڵام ڕووسیا و چین و سڕبیا دانیان پێدانەناوە و هاوپەیمانی ناتۆش 3770 سەربازی خۆی بە ناوی هێزی ئاشتیپارێزەوە داناوە.

توركیا شەش گومانلێكراوی داعش دیپۆرتی عێراق دەكاتەوە
پێشت توركیا شەش گومانلێكراوی داعش دیپۆرتی عێراق دەكاتەوە
كارەبای ناو بازاڕی سلێمانی دەبێت بە پریپەید
دواتر كارەبای ناو بازاڕی سلێمانی دەبێت بە پریپەید
ەیوەندیدار