سەرۆککۆماری عێراق: هاوکار دەبین لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و ھەرێم



سەرۆککۆماری عێراق لە کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی هەریمی کوردستان رایگەیاند، ھاوکار دەبێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە تەواوی چارەسەکردنی پرسی بودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێم و فەرمانبەران.

ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە د.لەتیف رەشید سەرۆککۆماری عێراق لە ھەولێر لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی نووسینگەی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق،پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان تاووتوێکران و گرنگی چەسپاندنی رێککەوتنەکان و چارەسەرکردنی تەواوەتی کێشەکان دوپاتکرایەوە، ھاوکات ستایشی ئەو ھەنگاوانە کران، کە بوونەتە ھۆی زیاتر بەرەوپێشبردنی پەیوەندییەکان و ھەوڵەکان بۆ کۆتاییھێنان بە پرسە ھەڵپەسێردراوەکانی نێوان ھەردوولا.

لە اگەیەندراوەکەدا هاتووە سەرۆککۆمار جەختی لەسەر گرنگی دیالۆگ و وتووێژی بەردەوام کردەوە بۆ زاڵبون بەسەر کێشە و گرفتەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆ ھاووڵاتیان لە ھەموو ناوچەکانی وڵات.

سەرۆککۆماری عێراق راشیگەیاندووە کە ھاوکار دەبێت لە پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بە تەواوی چارەسەکردنی پرسی بودجە و شایستە داراییەکانی ھەرێم و فەرمانبەران، ھاوکات کاردەکات بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم جوتیاران و وەرگرتنی بەرھەمی گەنم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە.

باسی لەوەشکرد، کە بایەخی تەواو بە بەھێزکردنی پەیوەندییەکانی عێراق و ھەرێمی کوردستان دەدات لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە و جیھان.
لەلایەن خۆیەوە سەرۆکی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بە ھەوڵە بەردەوامەکان کرد بۆ بەرقەرارکردنی زیاتری ئاسایش و ئارامی، ھەروەھا بۆ تێپەڕاندنی کێشە و گرفتەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان.

“لە پرۆژەی هەژماری من ‏هیچ بڕە پارەیەک لە هەژمارەکەتدا نابڕدرێت”
پێشت “لە پرۆژەی هەژماری من ‏هیچ بڕە پارەیەک لە هەژمارەکەتدا نابڕدرێت”
خەڵك؛ هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات
دواتر خەڵك؛ هۆكاری دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەران ئاشكرادەكات
ەیوەندیدار