ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بۆ پرسی مووچە کۆدەبێتەوە



ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم لەبارەی مووچەی مانگی نیسان و گەڕاندنەوەی پێشینەکانی بانکە پسپۆڕییەکان و چەند تەوەرێکی دیکە کۆدەبێتەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان کۆدەبێتەوە، وەزیرى دارایی و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان ڕاپۆرتێک لەبارەى خەرجى و داهاتەکان، داهاتە نەوتى و نانەوتییەکان پێشکەشدەکات کە حکومەتى فیدڕاڵ داوایدەکات.

وەزیرى دارایی و ئابوورى هەرێمى کوردستان ڕاپۆرتیک لەبارەى دوایین گفتوگۆکانى نێوان هەولێر و بەغدا، مووچەى فەرمانبەران و خەرجى و داهاتەکان پێشکەشدەکات، لەگەڵ داواکارییەکانى بەغدا بۆ ڕادەستکردنى داهاتە نەوتى و نانەوتییەکان.

لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، باس لە پڕۆژەى “هەژمارى من” دەکرێت بۆ بەبانکیکردنى مووچەى مووچەخۆران، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر کۆى پرسە داراییەکان، ئەنجوومەنى وەزیران بڕیار دەدات شاندێک بنێرێتە بەغدا.

لەبڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە گفتوگۆ دەکرێت، چەند پێشنیارێک تایبەت بە ئاسانکاریی گەڕاندنەوەی پێشینەکانی بانکە پسپۆڕییەکان لای ھاووڵاتییان وەکوو: خانووبەرە، کشتوکاڵی، نیشتەجێبوون، پیشەسازی، گەشتوگوزار، ھاوسەرگیری، ھەروەھا قەرزی بانکە بازرگانییەکان و ڕێژەی سوودی بانکیی ئەم قەرزانە و ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەیان بەپێی یاسای چاکسازی.

لە بڕگەی سێیەمدا دەنگدان لەسەر ڕەشنووسی پەیڕەوی پۆلێنکردنی بەڵێندەران و دانان لە لیستی بێبەشکردن لە بەشداربوون، تاووتوێ دەکرێت.

هەولێر؛ کۆمپانیایەک بە “خواردنی 35 ملیۆن دۆلار”ی هاووڵاتییان تۆمەتبار دەکرێت
پێشت هەولێر؛ کۆمپانیایەک بە “خواردنی 35 ملیۆن دۆلار”ی هاووڵاتییان تۆمەتبار دەکرێت
“بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لاپەڕەیەکی ڕەشی دڕندەیی ڕژێمی پێشووی عێراقە”
دواتر “بۆردوومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانی لاپەڕەیەکی ڕەشی دڕندەیی ڕژێمی پێشووی عێراقە”
ەیوەندیدار