لە 4 مانگدا ملیۆنێك و 700 هەزار گەشتیار هاتوونەتە هەرێم



سه‌رۆكی ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌ ماوه‌ی پشووی جه‌ژنی ڕه‌مه‌زاندا زیاتر له‌ 200 هه‌زار گه‌شتیار ڕوویان له‌ ناوچه‌ گه‌شتیارییه‌كانی هەرێم كردووه و له‌ چوار مانگی ئه‌مساڵیشدا ملیۆنێك و 700 هه‌زار گه‌شتیار هاتوونەتە کوردستان.

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار بە ماڵپه‌ڕی فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومه‌تی هه‌رێمی ڕاگه‌یاندووە، بەپێی نەخشەڕێگەی پەرەپێدانی کەرتی گەشتوگوزار و هەموو ڕەگەزەکان و شێوازەکانی گەشتیاری، چالاکییە گەشتیارییەکان ڕۆژبەڕۆژ زیاتر دەبن و ئێستا ئاستی گەشتیاری به‌ بەراورد بە ساڵانی پێشوو هەنگاوی زۆر باشی ناوە و داهاتمان زۆر زیادی کردووە.

ڕاشیگەیاندووە، کوردستان خۆی ناوچەیەکی ناوازە و سرووشتێکی سەرنجڕاکێش و نایابی هەیە، هەر گەشتیارێکی بیانی کە دێت، بە جوانی و میواندۆستیی خەڵکی کوردستان و ئەو خزمەتانەی لەلایەن چالاکییە گەشتیارییەکانەوە پێشکەشیان دەکرێت، سەرسام دەبێت.

گەشتیارێکی خەڵکی بەسرە لە هەرێمی كوردستان به‌ ماڵپه‌ڕەكەی وتووە، “شوێنە گەشتیارییەکانی کوردستان زۆر دڵگیر و خۆشن؛ زۆر دڵخۆشم کە سەردانی ئێرە دەکەین و پێشوازییەکی جوان و ڕێکوپێکمان لێ دەکرێت”.

گەشتیارێکی تر لەم بارەیەوە وتوویەتی، “بەردەوام سەردانی هەولێر دەکەین. کاتی خۆش لە شوێنە گەشتیارییەکانی وەک بێخاڵ و کۆڕەک، چێشتخانە و شوێنە دێرینەکان بەسەر دەبەین؛ پیاوانی ئاسایش زۆر هاوکارمانن، زۆربەی پشووەکان دێینە ئێرە”.

نرخی دۆلار لە بازاڕەکان دابەزی
پێشت نرخی دۆلار لە بازاڕەکان دابەزی
وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خانەنشینان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
دواتر وەزارەتی دارایی عێراق بۆ خانەنشینان ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار