پۆلیسی بەلجیکا دەستی بەسەر دوو کەناڵی کوردیدا گرت



پۆلیسی بەلجیکا هەڵیکوتایە سەر ستۆدیۆکانی هەردوو کەنالێ ستێرک و مەدیا هەبەر و دەستی بەسەر ژمارەیەک کۆمپیوتەری کەناڵەکاندا گرت.

ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاویکردەوە، دوێنێ شەو “زیاتر لە 200 پۆلیسی بەلجیکا هەڵیانکوتایە سەر ستۆدیۆکانی هەردوو کەناڵی ستێرک تی ڤی و مەدیا هەبەر”، کە بە نزیک لە پارتی کرێکارانی کوردستان پۆلێن دەکرێن و ئەوەی دووەمیان بە تورکی پەخش دەکات.

ڕوونیشکردەوە کە پۆلیسەکان دوای دەستبەسەرکردنی پاسەوانی کەناڵەکان، دەستیان کرد بە پشکنینی ستۆدیۆکانیان کە بارەگاکانیان لە برۆکسلی پایتەختە.

ئاژانسەکە ڕایگەیاند هێزەکانی پۆلیس دەستیان بەسەر ژمارەیەک کۆمپیوتەردا گرتووە و پاشا چوار کاتژمێر پشکینین، کشاونەتەوە.

تا ئێستا بە فەرمی هۆکاری هەو هەنگاوەی پۆلیسی بەلجیکا ڕانەگەیەندراوە.

پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی عێراق..بەها و گرنگیی چییە؟
پێشت پڕۆژەی ڕێگای گەشەپێدانی عێراق..بەها و گرنگیی چییە؟
ڕۆڵی پەروەردە و میدیا لە کۆمەڵگەدا
دواتر ڕۆڵی پەروەردە و میدیا لە کۆمەڵگەدا
ەیوەندیدار